سپۆرت

ئارسن ڤینگەر داوایەك ئاراستەی زێدان دەکات

ئاسن ڤینگەر داوا لە زێدان دەکات ئەرکی ڕاهێنەرایەتی نوێ لە خولێکی بەهێزی ئەوروپا بگرێتە ئەستۆ.

کەناڵی Bein Sports چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ڕاهێنەری پێشووی ئەرسناڵی ئینگلیزی ئارسن ڤینگەر دەکات و پرسیارێکی تایبەتی سەبارەت بە زێنەدین زێدان ڕاهێنەری پێشووی ریــال مەدریدی ئیسپانی لێ دەکات.

کەناڵەکە دەپرسێت “چی دڵێیت دەربارەی داهاتووی زێدان کە لە ئێستادا لە پشوو دایە و ڕاهێنەرایەتی هیچ یانەیەك ناکات”.

ئارسن ڤینگەر لە وڵامی ئەم پرسیارەی کەناڵەکە دەڵێت “گەر زێدان دەیەوێت بگاتە ئاستێکی بەرزی ڕاهێنەرایەتی، دەبێت بچیتە خولی ئینگلیزی.

جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆیەکی زۆر هەبوو دەربارەی وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە لایەن زێدانەوە، بەڵام زێدان ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.

 

هەڵۆ بەرزنجی

پەیامنێری pishti-news

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button