کوردستان

ئازا حه‌سیب له‌ساڵیادی كۆچیی كوڕه‌كه‌ی دیوانێكی شیعر بڵاوكرده‌وه

ئازا حه‌سیب له‌ساڵیادی كۆچیی كوڕه‌كه‌ی دیوانێكی شیعر بڵاوكرده‌وه‌
یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، له‌شاری هه‌ولێر كۆرێكی شیعری و توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی و كاروان عه‌بدوڵلا رێكده‌خات.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ش ئازا حه‌سیب، نووسه‌رو شاعیر به‌كۆمه‌ڵێك شیعری نوێترین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی خۆی كه‌به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچیی دوایی ” ئارا”ـی كوڕییه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ست پێكرد.
كه‌تێدا مه‌رگه‌سات و تراژیدیای خۆیی تێدا به‌رجه‌سته‌كردووه‌.
دواتر كاروان عه‌بدوڵلا، ئه‌دیب و نووسه‌ر، كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌ پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد.
له‌و باره‌یه‌وه‌ روونیكرده‌وه‌ ” له‌ماوه‌ی رابردوو له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌قی شیعرییه‌كانی ئازا حه‌سیب، خوێندنه‌وه‌ی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شاعیره‌ كردووه‌”.
دوابه‌دوای ته‌واو بوونی كۆڕه‌كه‌ ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی واژۆ له‌سه‌ر كتێبی ” ئارا… به‌سته‌ی ژیان و مه‌رگ”، بۆ ئاماده‌بووان كرد.

بەرزان سعیدبگ

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button