
دوایی بڵاو کردنەوە وێنەی (لەش بەکرێدەرێک) و (لەش بەکرێ گیرێک) لە لایەن ئەفسەرێکی ئاسایشەوە بەپێی زانیاریە نافەرمیەکان کوڕەکە خۆی کوشتووەو ژنەکەش لە لایەن کەس و کاریەوە کوژراوە،
با لەڕاستی هەواڵەکە بگەڕێین باس لەو کارە ناشیرینە بکەین کە کراوە..
پێویستە ئەو کەلتورە لە دام و دەزگاکان کۆتایی پێ بهێنرێت کە هەر کەس بەپێی بیروباوەرو عەقلی خۆی و داپیری مامەڵە بکات یاسا دانێت و جێبەجێ بکات!!
کابرای ئاسایش مافی ئەوەی نییە بەکەمیەوەش تەماشا لەش بەکرێدەرێک بکات!، کاری ئەو جێبەجێکردنی یاسایە نەک یاسا دانان بۆ هیچ کەسێک، بڵاوکردنی وێنەکان یان ئاشکەرا کردنی زانیاری خۆی گەورەترین سزای دەروونی ستراتیژییە کە لەوانەیە سزای لەسێدارەدانیش وا قوڕس نەبێت بۆ تومەتبارێک!،
لەسەر چ بنەمایەک کارمەندی ئاسایش ڕق و قینی دروونی خۆی دادەڕێژێت ؟! دڵنیام فاکتەرەکانی پشت ئەم کارەی ئەو ئەفسەرە ئەویە کە ژنەکە لەزێهنیەتی ئەودا بێ شەرەف و سوکە بۆیە ڕق و قینی خۆی پێ ڕشتووە!!!،
هیوادارم لایەنی بەرپرس و وەزارەتی ناوخۆ جدیتر کار بکەن بۆ ڕۆشنبیرکردنی کارمەندەکانیان و سنوردانان بۆیان کە لەجیاتی دادگا بۆیان نییە بڕیاری سزادانی کەس بدەن یان یاسا دەربکەن!!،
لەم وڵاتە دوو کوڕ و کچی عاشق لەسەر ماچێک دەکرێت هەموو ئایندەیان بسۆتێنن و هەموو ژیان و ئۆمێدیان وێران بکەن و لەنێو گۆمەڵگاش ڕیسوا و قیزەونیان بکرێت ئەوجا قەپحەتەکە ئەوەیە ئاسایش ئەم کارە بکات!!،
ئاسایشی کوردستان لە زۆرینەی ئەرکەکانی سەرکەوتوو بووە، پێویستە نەهێلێت لەکەدار ببێت و دژی ئەمنیەتی دەروونی تاکێکی ئەم وڵاتەش یەک جۆڵە بکات، ئاسایش لایەنێکی زۆر گەورەی ئارامی دەروونی تاکی کۆمەڵگایە نابێت ببێتە ئەگەری ڕووخاندنی ئەم ئارامیە!!.
تێبینی // ژنی (لەش بەکرێدەر) لەش فرۆش نییە، چونکە لەشی خۆی بۆی دەمینێتەوە، دەکرێ بە کەسێک بڵێین لەشفروش کە ئەندامێکی لەشی دەفرۆشێت وەکو کلیە، بەڵام سکس کردن فرۆشتنی لەش نییە بەڵکو بەکرێدانە بەمەرجێک ژنەکە پارە وەربگرێت، گەر بەخۆڕایی بێت موتعەیەو تەواو!.
کامی کمال