په‌نابه‌رانجیهان

ئافره‌ته‌ په‌نابه‌ره‌كانی كه‌مپی مۆریای وڵاتی یۆنان ژیانیان له‌ ژێر مه‌ترسی ده‌ستدرێژیدایه‌

له‌ راپۆرتێكی رێكخراوی Oxfamی به‌ریتانی دا، ئافره‌تانی كه‌مپی مۆریا له‌ دورگه‌ی میتیلینی باسی بار و دۆخی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كه‌ شه‌وان دابی له‌ به‌ر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی سێكسیمان به‌رامبه‌ر نه‌كرێت.

له‌ كه‌مپی مۆریا، نزیكه‌ی 5.000 په‌نابه‌ر تێیدا ده‌ژین و ژیانی رۆژانه‌ی په‌نابه‌ران له‌و كه‌مپه‌دا زۆر جار مه‌ترسیداره‌ و هه‌ندێك جار به‌ هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی په‌ناه‌ره‌كان له‌ نا خۆیاندا هه‌ست به‌ ئارامی ناكان.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی به‌ریتانی Oxfam, ئافره‌ته‌ په‌نابه‌ره‌كان ده‌ڵێن كه‌ شه‌وان دابی له‌ به‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێویست نه‌كات سه‌ردانی توالێت بكه‌ن، چونكه‌ له‌ ڕێگادا ده‌ترسن كه‌سێك په‌لاماریان بدات و ده‌ست درێژی سێكسیان به‌رمابه‌ر ئێنجام بدات. ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵ كه‌ خه‌ڵكی كامێرونه‌ ئاشكرای كرد كه‌ رۆژانه‌ زۆربه‌ی ئافره‌ته‌ په‌نابه‌ره‌كان په‌لاماری جۆرا و جۆر ده‌كرێن و هه‌ست به‌ مه‌ترسی ده‌كه‌ن و ناتوانن به‌ ئازادی بسوڕێنه‌وه‌ له‌ كه‌مپه‌كه‌دا.

ئافره‌تێكی دیكه‌ ده‌ڵێت: “كه‌مپی مۆریا شوێنێكی ئارام نیه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ ئافره‌ت. له‌ ناكاودا شه‌ڕ و پێكدادان دروست ده‌بێت. كاتێكیش كه‌ ده‌چیته‌ ده‌ره‌وه‌ی خێمه‌كه‌ت، ئێگه‌ری هه‌یه‌ به‌ردێك بده‌ن به‌ سه‌رتا. من له‌ زۆنی ئافره‌تان ده‌ژیم له‌ ناو خێمه‌یه‌كدا درگای ئێمه‌ رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر 11:00 ده‌كرێته‌وه‌ و پیاوه‌ په‌نابه‌ره‌كان خۆیان ده‌كه‌نه‌ ژوره‌وه‌ لامان چونكه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ بمان پارێزێت یاخوت رێگریان لێ بكات. ژیانی ئه‌منی مان پارێزراو نیه‌ له‌م كه‌مپه‌دا”

Oxfam حكومه‌تی یۆنان تۆمه‌ت بار ده‌كات و ده‌ڵێت كه‌ په‌نابه‌ره‌ پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان كه‌ ده‌ست درێژی سێكسیان به‌رامبه‌ر كراوه‌ له‌ وڵاتی خۆیان یاخوت توند و تیژیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام دراوه‌ له‌ خێمه‌یه‌ك دا ده‌ژین و ژیانیان هه‌ندێك جار له‌ ژیانی وڵاته‌كانیان دا زۆر مه‌ترسی دا تره‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button