
ئافره‌تێكی گه‌نجی كورد له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا گیانی له ده‌ستدا (؟)
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئافره‌تێكی كوردی ڕۆژهه‌ڵات به ناوی مێهری نه‌بیزاده، له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا به‌هۆی ماندووبوونی زۆره‌وه دڵی ڕاوه‌سته.
به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی پشتی-نیوز كه‌وتوون، مێهری نه‌بیزاده كه خه‌ڵی زه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ته‌مه‌نی 27 ساڵه، له گه‌ڵ هاوسه‌ر و هه‌ردوو منداڵی ته‌مه‌ن 4 ساڵ و 7 ساڵ به‌ڕێكه‌وتوبوون له سه‌ر ئاوی توركیا و یۆنان به‌ره‌و شاره‌كانی باكوری یۆنان.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به پیاده به‌ڕێ ده‌كه‌ون و زۆر ماندوو ده‌بن، له ڕێگاكه‌دا مێهری نه‌بیزاده دڵی ڕاده‌وستێت.
چه‌ند خێزانێكی دیكه‌ی كوردیش له گه‌ڵیان ده‌بن له سه‌ر سنوری توركیا و یۆنان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێهری نه‌بیزاده، توانای ڕۆشتنی نامێنێت، هه‌موویان خێزانی نه‌بیزاده به ته‌نیا به‌جێده‌هێڵن. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نه‌بیزاده به‌هۆی ماندووبوونی زۆره‌وه، دڵی ڕاده‌وه‌ستێت و ده‌ستبه‌جێ بێهۆش ده‌بێت.
هاوسه‌ره‌كه‌ی له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، نه كه‌سوكاری ده‌ڵێت، كه له ژیاندا نه‌ماوه.
وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌ر سنوری یۆنان، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له سه‌ر ئه‌و ڕووداه‌وه، به‌ڵام هیچ كارمه‌ندێك یاخود پزیشكێك ئاماده نه‌بوو زانیاری بدڕكێنێت. بۆیه په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین به پۆلیس و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ به‌دواداچوون له سه‌ر ڕووداوه‌كه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News