
ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئانگێلا مێركل له مانگی 1ی 2020دا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره و ئه‌ردۆغان ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنی پرسی په‌نابه‌ران و دۆخی لیبیا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆچ كردن له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه به‌ره‌و دوگركانی یۆنان زۆر زیادی كردووه، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت له نزیكه‌وه له گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان ببینێت و پرسی په‌نابه‌ران تاوتوێ بكه‌ن هه‌روه‌ها جه‌خت له حكومه‌تی توركیاش بكات، پابه‌ندی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ی له گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بێت.
به پێی ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانیا Süddeutsche Zeitung كه بڵاوی كردۆته‌وه بڕیار وایه له مانگی یانواری ساڵی 2020دا، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له ئه‌نقه‌ره له گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه.
هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی مێركل بۆ توركیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌ردۆغان په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئه‌وروپا كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له رۆژئاوای كورستان له شاری ئیدلیب كۆتای نه‌یه‌ت، ئه‌وه دووباره بوونه‌وه لێشاوی ساڵی 2015 ڕێگه‌ی ناچاریه بۆ توركیا. ئه‌مه‌ش به‌مه‌ستی ئه‌وه‌ی كه به هۆی به‌رده‌وامبوونی شه‌ر له شاری ئیدلیبی ڕۆژئاوای كوردستان، نزیكه‌ی 80.000 هاوڵاتی سوری ڕوویان كرده توركیا.
به پێی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا كه بڵاویان كردۆته‌وه، له ئێستادا حكومه‌تی توركیا كۆنترۆڵ كردنی سنوره‌كانی له وشكانی و كه‌نار ئاوه‌كانی زۆر لاواز كردووه و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی زیاد كردنی كۆچی نایاسایی به‌ره‌و دورگه‌كانی یۆنان، ئه‌وه‌ش كارێكی نایاسایی و دژی ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی ئێوروپایه له گه‌ڵ توركیا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مێركل-ئه‌ردۆغان له ئه‌نقه‌ره باس له دۆخی لیبیاش ده‌كرێت كه توركیا له ماوه‌ی ڕابردوو گڕێبه‌ستی له گه‌ل ئه‌و وڵاته كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت غاز له ده‌ریای ئیجه و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ یۆنان و حكومه‌تی باوه‌ڕپێكراوی لیبیای دروست كردووه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری PIshti-News