په‌نابه‌ران

ئاپێك به‌ 80 زمانه‌وه‌ وه‌رگێری بۆ په‌نابه‌ران ده‌كات

ئاپێك به‌ ناوی Tarjimly به‌ زمانی عه‌ره‌بی واته‌ ”بۆم وه‌ربگێڕه‌” له‌ سیسته‌می iOs و Android بڵاو بۆته‌وه‌ بۆ هاوكاری په‌نابه‌ران له‌ جیهان دا.
ئه‌م ئاپه‌ له‌ گشت وڵاتانی جیهان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی  24 كاتژمێر په‌نابه‌ران وه‌رگێرێك په‌یدا بكه‌ن بۆ هاوكاری رۆژانه‌ی خۆیان.
Tarjimly سه‌ره‌تا ته‌نیا له‌ رێگه‌ی مێسێنجێری فه‌یسبوكه‌وه‌ به‌ كار ده‌هات، بۆ هاوكاری په‌نابه‌ران و نا تواناكان و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفتی رۆژانه‌یان ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕه‌كه‌ به‌ زمانی پێویست گرفتی په‌نابه‌ران به‌ به‌رپرسان ڕابگه‌یه‌نێت.
یه‌كێك له‌ كاره‌ گرنگه‌كانی ئه‌م ئاپه‌ ئه‌وه‌یه‌، هه‌ر كه‌سێك جگه‌ له‌ زمانی دایكی خۆی هیچ زمانێكی دیكه‌ نه‌زانێت، ده‌توانێت له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئاپه‌وه‌، وه‌رگێڕێكی زمانی دایكی خۆی بدۆزێته‌یه‌، یان له‌ رێگه‌ی چاته‌وه‌ یان له‌ ڤیدیۆ چاته‌وه‌ ده‌توانێت هاوكاری بكات و كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكات. به‌ تایبه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ توركیاوه‌ روو ده‌كه‌نه‌ دورگه‌كانی یۆنان و هیچ زمانێك نازانن جگه‌ له‌ زمانی دایكی خۆیان، هه‌رواه زۆربه‌ی كاته‌كان، وه‌رگێڕێك ئاماده‌ نیه‌ بۆ كاری وه‌رگێڕی په‌نابه‌رێك، له‌و كاته‌دا په‌نابه‌ران ده‌توانن راسته‌وخۆ وه‌رگێڕێك په‌یدا بكه‌ن و كاره‌كه‌ی خۆیان جێ به‌ جێ بكه‌ن.
یه‌كێك له‌ كاره‌ گرنگه‌كانی ئام ئاپه‌ ئه‌وه‌شه‌، په‌نابه‌ران ده‌توانن ئه‌وراقی وڵاتانی ئه‌وروپا كه‌ وه‌ر ده‌گرن و نازانن چی تێدا نوسراوه‌، بینێڕن بۆ وه‌رگێڕێك، ئه‌ویش ئه‌وڕاقه‌كه‌یان بۆ وه‌رگێڕ ده‌كات، به‌و شێوه‌یه‌، په‌نابه‌ره‌كه‌ تێده‌گات چ جۆره‌ ئه‌وراقّكی وه‌ر گرتووه‌ و چی تێدا نوسراوه‌.
به‌ پێی دامه‌زرێنه‌ری ئاپی Tarjimly, هه‌ر په‌نابه‌رێك له‌ نێوان 60 چركه‌دا ده‌توانێت وه‌رگێڕێك بۆ خۆی په‌یدا بكات.
چۆن وه‌رگێڕه‌كان له‌ خزمه‌تی په‌نابه‌راندان
گشت وه‌رگێڕه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشی كار ده‌كه‌ن بۆ هاوكاری كردن و ئاسان كردنیبار و دۆخی رۆژانه‌ی په‌نابه‌ران. یه‌كێك له‌ وه‌رگێڕه‌كان ڕایه‌گه‌یاندووه‌:
په‌نابه‌ران له‌ دۆخێكی ناخۆشدا روویان كردۆته‌ ئه‌وروپا و ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر دروست بكه‌ن، ئێمه‌یش پێویسته‌ هاوكاریان بكه‌ین
له‌ هه‌مان كات دا، هه‌ر په‌نابه‌رێكیش كه‌ جگه‌ له‌ زمانی دایكی خۆی، زمانێكی دیكه‌ بزانێت، ده‌توانێت ناوی خۆی تۆمار بكات له‌ ناو ئاپه‌كه‌ و ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌، هاوكاری په‌نابه‌رانی دیكه‌ بكات.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

 

 

 

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button