په‌نابه‌ران

ئاگاداری بۆ پەنابەرانی یۆنان بە تایبەتی ئەسینا

ئەمڕۆ 16/4/2019 كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ ئەندامانی چەند ڕێكخراوێكی ناحكومی كۆبونەوەیەك ڕێك دەخەن لە شەقامی پاتسیۆن دژی بڕیاری دەركردنی ئەو پەنابەرانەی كە لە ساڵی 2017 لە یۆنانن و خانویان پێدراوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبونەوەكە دەستپێ دەكەن و كاتژمێر 6:00ی ئێوارەش خۆپیشاندانێكی هێمنانە ئەنجام دەدەن لە سەرەتای شەقامی پاتسیۆن سەرو پلاتی فاتیس دەست پێ دەكات بەرەو بەردەم پەرڵەمانی ئەسینا لە سینداگما،
بەڕێوبەری ڕێكخراوەكان تایبەت بە Pishti-News وتی ئەم خۆپیشاندانە ڕۆڵی گرنگی دەبێت بۆ پێداچونەوەی بڕیاری UNHCR كە دەری كردوە، بۆیە داوا لە هەموو پەنابەرانی ئەسینا دەكەین. بە تایبەتی ئەوانەی ماڵیان لێ سەندراوەتەوە یان ئاگاداریان. بۆ نێردراوە بەژداربن لەم خۆپیشاندانەدا.
تیمی ڕۆژنامەوانی Pishti-News وەك تاكە میدیای فەرمی كوردی لە یۆنان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك خۆپیشاندانەكەتان بۆ دەگوازێتەوە.

دەستەی ڕاگەیاندنی ڕێكخراوە ناحكومیەكانی یۆنان
16/4/2019

پشتیوان جاف
بەڕێوبەری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button