کوردستان

ئاڵا تاڵه‌بانی داوای فرۆكه‌ی تایبه‌ت له‌ عه‌بادی ده‌كات

دۆخی سلێمانی زۆر ئاڵۆز بووه‌ و هه‌وڵاتیانی دووز خورماتوو و كه‌ركووك چوونه‌ته‌ سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی و داوای لێپێچینه‌وه‌ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان له‌ دووز و كه‌ركووك له‌ ده‌ست داوه‌ به‌ هۆی هه‌ڵ هاتنی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی.

به‌ پێی زانیاری په‌یامنێری ئه‌ل شه‌رقیه‌، ئاڵا تاڵه‌بانی داوای له‌ عبادی کردووه‌ له‌ ئه‌گه‌ری تێکچوونی دۆخی سلێمانیدا له‌لایان هاوڵاتیان و پەلاماردانی بارەگاو ماڵی خزمانی تاڵەبانی لە لایان ئاواره‌کانی دوز و که‌رکوکه‌وه‌ فڕۆکه‌یه‌ک دابین بکات بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ گواستنه‌وه‌ی کوڕ و برازاو خزمانی مام جه‌لال و ڕزگار کردنیان له‌ هه‌ر هێرشێكی له‌ناکاو.

 

 

 

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button