گشتی

ئایا بەڕاستی هیچ شتێک لە ئاسماندا هەیە؟ ئایا دەفری فڕیو ڕاستین یاخود تەنها خەیاڵێکی گێلانەی مرۆڤە؟

ئایا بەڕاستی هیچ شتێک لە ئاسماندا هەیە؟ ئایا دەفری فڕیو ڕاستین یاخود تەنها خەیاڵێکی گێلانەی مرۆڤە؟

هەر لەسەر ئەم باسە فڕۆکەوان و سیناتوری نەتەوە یەکگرتوەکان (باری گوڵدواتەر) لە نامەیەکەدا بۆ کۆمیتەی لێکوڵینەوەی نەتەوەیی سەبارەت بە دیاردە ئاسمانیەکان دەڵێت: دەفرە فڕیۆەکان یان شتە نەناسراوەکان لە ئاسمان ، ڕاستەقینەن، وە هەروەها یاریدەدەری دەریاسالار و سەرۆکی پێشووی CIA ی(هێلێن کوێرتێر)یش هەمان بوچوونی گوڵدواتەری هەیە و دەشڵێت کاتێک سەرۆکی CIA بوو لە زستانی ساڵی 1952ز چەندین دەفری فڕیو و شتی نەناسراو لە دەوروبەری کۆشکی سپی بینرابوون.

سەربازی هێزی ئاسمانی خانەنشینکراو (دێلمار ئێس) لە نامیلکەیەکیدا دەڵێت: ڕاپورتە بڕواپێکراوەکان باس لەوەدەکەن کە هەندێ شتی نەناسراو بەخێراییەکی زور دێنە ناو کەشی گوی زەوی و شێوەی بزاوتنیان ئەوە دەردەخات کە ئەوان لەژێر فەرماندەیی بونەوەری زیرەکدان. “جەیمز هاوارد”کە ئەفسەرێکی فڕۆکەوانی شارەزای سوپای بەریتانیایە لە کاتێکدا کە لە نێوان دوو کەناری ئۆقیانوسی ئەتڵەسیدا بەفڕۆکەکەیەوە دەفڕێ لەگەڵ کارمەندانی فڕۆکەکەو ئەو کەسانەی تریش کە لە فڕۆکەکەدابوون دەفڕێکی فڕیوی گەورەو و 6 دەفری تری بچووکیان بینیبوو، وە ئەو دەڵێت: ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئەو شتانەی کە بینیومانە دەفری فڕیوبوون کە شێوەی داڕشتن و کرداریان لە توانای مرۆڤ بەدەرە.لەسەر هەمان باسیش چەندان ئەستێرە ناسیش هەمان ڕایان هەبووە، پێری ویکلینز کە لێکوڵەرەوەیەکی بەناوبانگە دەفرێکی فڕیوی درەوشاوەی لە نزیکی ئەو فڕوکەیەدا بینی کە ئەوی تێدابووە و دەڵێت: من دەفرێکی فڕیوم بینی کە شێوەی دەرەکی و شێوەی کارکردنی بەهیچ شێوەیەک لە دروستکراوی دەستی مرۆڤ نەدەچوو. فرانک هاڵستید کە بۆماوەی 25 ساڵ سەرۆکی ڕوانگەی ئاسمانی “دارڵینگ” بوو لە شاری دولوت کە سەر بە زانکۆی “مێنێسوتا”یە چەندین جار ئەم شتە نا ئاساییانەی بینیوەو کردوویەتی بە ڕاپۆرت، لە یەکێک لە ڕاپۆرتەکاندا دەڵێت:قەبارەی ئەم دەفرە فڕیوانە زور گەورەیە کە بە بینینیان من توشی شۆک بووم و باوەڕم نەدەکرد، بەڵام دەبێت مرۆڤایەتی خوی بۆ ئەم ڕاستیە ئامادە بکات کە ئێمە دەبینە میوانداری نەناسراوەکانی بۆشایی!!

شایانی باسە ئەوانە هەموویان پێشتر لە هێزی دەریای و دەزگای سیخوری و کەشناسیدا کاریان کردووە و ئاسایی نیە گەر بڵێین هەموویان ڕاست ناکەن!!

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button