
ئایا یه‌کێتی هه‌ڵه گه‌وره‌که ده‌کات ؟
ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندان
به‌هۆی شکستی حوکمڕانی و له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی خاکی کوردوستان، نه‌مانی موچه.
چه‌ندین گروپ و ڕێکخراوی مه‌ده‌نی له هه‌وڵ و ئاماده‌کاریدان بۆ خۆپیشاندان و مانگرتن.
چی دیکه خه‌ڵک توانای برسێتی و بێموچه‌یی نیه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته، دروستکردنی حکومه‌تێکی کاتی باشترین بژارده‌یه بۆ ده‌ربازبوون، بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا.
خه‌ڵک بۆ موچه‌ی دزراو، قوتی بڕاو، خاکی دۆڕاو دێته شه‌قام، به‌دڵنیایی له هه‌رکوێ ناڕه‌زایی هه‌بێت ئێمه له‌وێین…
یه‌کێتی، هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده ده‌کات له‌گه‌ڵ پارتیدا بۆ ڕۆژی شه‌ممه ڕێککه‌وتنی نهێنی و ژێربه‌ژێر بکه‌ن، له‌بری ده‌ربازکردنی کوردستان له‌خه‌می دابه‌شکردنی پۆست‌دا بن.
هیواموایه ئه‌و یه‌کێتیانه‌ی دور له فرت و فێڵ نه‌بوون به به‌شێک له پرۆژه‌ی پارتی قسه‌ی جدی بکه‌ن.
عه‌لی حه‌مه ساڵح