په‌نابه‌ران

ئه‌ردۆغان كۆچكردنی كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا ڕاگرت

به‌بڕیاری ئه‌ردۆغان، كۆچج كردنی كۆچبه‌ران له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ به‌ره‌و وڵاتی یۆنان ڕاگیرا

 

سه‌رۆك كۆماری توركیا، ڕه‌جه‌پ ته‌یپ ئه‌ردۆغان، شه‌وی ڕابردوو داوای كرد له‌ هێزی ده‌ریاوانی توركیا كه‌ ڕێگه‌ نه‌دات به‌ كۆچبه‌ران ده‌ریای ئیجه‌ به‌كار بێنن بۆ ده‌ربازبوونیان به‌ره‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا (یۆنان)، چونكه‌ ژیانیان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

وه‌ك له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی هێزی ده‌ریاوانی بڵاو كراوته‌وه‌، ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت

كۆچكردنی كۆچبه‌رانی نایاسایی له‌ ده‌ریای ئیجه‌وه‌ به‌ره‌و یۆنان ڕێگه‌ پێدراو نیه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ ژیانیان ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌

ئه‌ردۆغان سه‌ردانی بروكسێل ده‌كات

له‌ هه‌مان ره‌جه‌پ ته‌یپ ئه‌ردۆغان له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كرۆئاتیا، ئاندرێی پلێنكۆڤیچ (Andrej Plenkovic) جه‌ختی له‌وه‌ كرد كه‌ داخستنی سنوره‌كانی توركیا به‌ واتای كۆتای هاتنی كێشه‌ی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران نیه‌ له‌ توركیا، به‌ڵكو پێویسته‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری زیاتری توركیا بكات و كێشه‌كان بخاته‌ ئه‌ستۆی خۆی. هه‌روه‌ها گوتیشی كه‌ پێویسته‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڵێنه‌كان و ڕێكه‌وتنه‌كانی له‌ گه‌ڵ توركیا جێ به‌ جێ بكات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م دۆخه‌.

ڕۆژی دوشه‌ممه‌ ئه‌ردۆغان سه‌ردانی بوركسێل ده‌كات و له‌ نزیكه‌وه‌ گفتوگۆ له‌ گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانی یه‌كێتی ئه‌روپا ده‌كات له‌ سه‌ر پرسی كۆچی نایاسایی و ئێو دۆخه‌ی ئێستا له‌ سه‌ر سنوره‌كانی توركیا و یۆنان به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنانیش له‌ هه‌مان ڕۆژدا سه‌ردانی به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و چاوپێكه‌وتنی تایبه‌تی ده‌بێت له‌ گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئانگێلا مێركێل كه پرسی كۆچی نایاسایی و دۆخی ناوچه‌ سنوریه‌كانی یۆنان و توركیا تاوتوێ ده‌كه‌ن.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button