
دوێنێ رۆژی شه‌مه، حكومه‌تی توركیا له ڕاگه‌یندراوێكدا، به ئه‌رێنی باسی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپێیمانه‌كانی بۆ سه‌ر سوریا كرد و ئاشكرایان كرد كه هه‌ر كه‌سێك چه‌كی كیمیاوی به كار ده‌هێنه‌ت پێویسته له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به خراپترین شێوه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌م جۆره بڵاو كراوه، له لایه‌ن میدیاكانی جیهانه‌وه باس كرا و زۆربه‌یان گوتیان، ئه‌ردۆغان ئێستا پاڵپشتی ئه‌مریكا و هاوپێیمانه‌كانی ده‌كات و پشتی كرده روسیا.
له هه‌مان كاتدا، پوتین نیگه‌ران بوو له ڕاگه‌یاندی فه‌رمی حكومه‌تی توركیا و له هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر سوریا و به په‌له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌لیفۆنیان پێكه‌وه ئه‌نجامدا.
به پێی زانیاریه‌كان، ئه‌ردۆغان قسه‌كانی خۆی گۆڕی به‌رامبه‌ر پوتین و پێی گوت، كه توركیا به‌رده‌وامه له گه‌ڵ روسیا و ئێران بۆ ئاسای كردنه‌وه‌ی دۆخی سوریا.
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه له نێوان 24 كاتژمێردا، حكومه‌تی توركیا 2 ڕاگه‌یاندنی جیاواز بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ روسیا و توركیا بەیەکەوە ڕایانگه‌یاندراوێکیان بڵاو کردەوە، کە كارده‌كه‌ن بۆ ئاسای كردنه‌وه‌ی دۆخی سوریا لە هەمان کاتیش‌دا دژی ئەو ڕێكه‌وتنەن کە لە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان کراون سەبارەت بۆ هێرشەکانی سەر سوریا.
بەم ڕاگەیاندنەی تورکیا دووڕووی سیاسەتی ئەردۆغان دەسەلمێنێت . دوابەدوای پەیوەندیە تەلەفۆنەکەی لەگەڵ پۆتین سەرۆکی ڕوسیادا لێدوانەکانی حکومەتی تورکیا لەسەر سوریا گۆڕاوە ، دیارە پەیوەندیە تەلەفۆنەکەی ڕووسیا هەڕەشەی جدی بوون بۆ تورکیا.
لە 24 كاتژمێردا، ئه‌ردۆغان 2 راگه‌یاندراوی جیاوازی بڵاوکرۆتەه‌وه (لە یەکەم ڕاگەیاندراودا دەست خۆشی لە بڕیاری هێرشکردنە سەر سوریا دەکات، لە ڕاگەیاندنی دووەمیدا دەڵێت دەبێت لەگەڵ ڕوسیادا چارەسەری کێشەی سوریابکەین)
ئارۆس كوردی
Aros Kurdi