په‌نابه‌ران

ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات كه‌ سنوری وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه‌

ده‌شڵێت 2015 دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی سنوری وڵاته‌كه‌ی خۆی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات

 

ره‌جه‌پ ته‌یۆ ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا، فرانك ڤاڵتێر شتانمایه‌ر، داوای كرد كه‌ ڤیزه‌ بۆ هاوڵاتیانی توركیا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاسان بكرێت یاخود هه‌ڵبگیرێت هه‌روه‌ها دووباره‌ ده‌ست پێكردنی گفتوگۆكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ سه‌ر ئه‌ندام بوونی توركیا.

سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له‌ توركیا ده‌كات، پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كان بێت، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت دروست بوونی لێشاوی ئه‌فغانیه‌كان به‌ره‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك چه‌كێكی به‌هێز به‌كار بهێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی خۆی.

ئه‌ردۆغان له توركیاوه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ نیه‌ په‌نابه‌ری ئه‌فغانی له‌ خۆی ڕابگرێت چونكه‌ شوێنی نه‌ماوه‌ و داواشی له‌ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا كرد، ئه‌وان په‌نابه‌ری ئه‌فغانی له‌ خۆیان ڕابگرن.

لێشاوی 2015 دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا ،  ئه‌گه‌ری دروستبوونی لێشاوی په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانیان تاوتوێ كرد و ئه‌ردۆغان به‌ ڕاشكاوانه‌ به‌ شتانمایه‌ری ڕاگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی ناتوانێت به‌رگری له‌ لێشاوێكی دیكه‌ بكات و په‌نابه‌ری ئه‌فغانی له‌ خۆی ڕابگرێت. هۆشداریشا دا كه‌ ڕووداوه‌كانی 2015 دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌، كاتێك كه‌ په‌نابه‌ری سوریه‌كان له‌ وڵاتێكی ئاڵۆزدا هه‌ڵهاتن به‌ره‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا.

په‌یامی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌بوو كه‌ توركیا ئاماده‌ نیه‌ په‌نابه‌ری ئه‌فغانی له‌ خۆی ڕابگرێت، ئه‌گه‌ر لێشاوی ئه‌فغنی به‌ره‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا دروست ببێت. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرد كه‌ پێویسته‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ڤیزه‌ بۆ هاوڵاتیانی توركیا ئاسایی بكاته‌وه‌ و به‌ زوترین كاتیش گفتوگۆكان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ سه‌ر ئه‌ندام بوونی توركیا ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button