
هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا رۆژی یشه‌مه 24/03/18 له زانكۆی بۆگازیچی (Boğaziçi) كه 20 كیلۆمه‌تر له ده‌ره‌وه‌ی باكوری ئیستانبوله، 7 قوتابیان ده‌ستگیر كرد به هۆی ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناڕازایه‌تی خۆیان ده‌ر بڕی بوو بۆ دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین.
هێزه ئه‌منیه‌كان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی چوونه ناو زانكۆكه و 7 قوتابی ئه‌و زانكۆییان ده‌ستگیر كرد و له هه‌مان كاتدا سه‌رۆك كۆماری توركیا له وتارێكیدا له ئاهه‌نگی حیزبی ئاكه‌په (AKP) له شاری سامسۆن، قوتابیه‌كانی وه‌ك تیرۆرست تۆمه‌تبار كرد.

به پێی ڕاگه‌یاندنه‌كان تا ئێستا 500 هه‌وڵاتی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیر كراون له به‌ر ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یاخوت له خۆپیشاندنه‌كان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین.
وه‌ته‌بێژی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ توركیا، كاتی پیری (Kati Piri) له تویته‌ری خۆی ڕایگه‌یاند:
”ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی شه‌ڕن له لایه‌ن سه‌رۆك ئه‌ردۆغانه‌وه وه‌ك تیرۆرست ده‌ناسرێن. ئه‌م جۆره بیرۆكانه مه‌ترسیه له توركیای نوێ”