
ئه‌سینا: ته‌قه له په‌نابه‌رێك كرا
ڕووداوه‌كه له سه‌نته‌ری ئه‌سینای پاته‌ختی یۆنان ئه‌نجام درا
ئێواره‌ی ڕۆژی جوارشه‌ممه، هاوڵاتیه‌ك ته‌قه‌ی له په‌نابه‌رێك كرد
له سه‌نته‌ری ئێسینا له شه‌قامی ئیولیانو (ioulianou) له باڵه‌خانه‌یه‌كدا، چه‌كدارێك ته‌قه‌ی له په‌نابه‌رێكی پاكستانی كرد كه باڵه‌خانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ماڵی پاكستانیه‌كه بوو.
چه‌كداره‌كه، له باڵكۆنه‌كه‌ی خۆی، ته‌قه‌ی له ماڵی پاكستانیه‌كه كرد به مه‌به‌ستی كوشتی، به‌ڵام فیشه‌كه‌كه به‌ری نه‌كه‌وت.
دواتر په‌نابه‌ره پاكستانیه‌كه، پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی لێ ئاگادار كرده‌وه و به‌په‌له دژه تیرۆر و پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و په‌نابه‌ره پاكستانیه‌كه ماڵی چه‌كداره‌كه‌ی پێ نیشان دان.
پۆلیسه‌كان داوایان له چه‌كداره‌كه كرد، چه‌كه‌كه‌ی فڕێبدات به‌ڵام ئه‌و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی حهشاردایهوه.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك توانیان چه‌كداره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
له ئێستادا، پۆلیسی ئه‌سینا لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌كات.
هه‌ورامان خالید
په‌یامنێری Pishti-News