جیهان

ئه‌مریكا: سێ كه‌س به‌ نیازی كوشتنی كۆچبه‌ری موسوڵمانان بوون

3 هاوڵاتی ئه‌مریكی به‌ زیاتر له‌ 30 ساڵ زیندانی سزا دران به‌ هۆی پلانی كوشتنی موسوڵمانان هه‌بوو

 

3 هاوڵاتی ئه‌مریكی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ئاماده‌ باشیدا بوون، بۆ پلانێكی مه‌زن بۆ كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆری موسوڵمانان له‌ باشوری ویلایه‌تی كانساس له‌ ئه‌مریكا. پاتریس ستاین، ته‌مه‌ن 49 ساڵ، كه‌ به‌رپرسی بانده‌كه‌ بوو، به‌ 30 ساڵ سزای زیندانی درا، هه‌روه‌ها كه‌رتیس ئالێن، كه‌ مانیسفێستی بانده‌كه‌ی نوسیبوو، به‌ 25 ساڵ سزا درا، هه‌روه‌ها گاڤین رایت، به‌ پێی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌مریكا، چه‌ن ئامێرێكی ته‌قه‌مه‌نی ئاماده‌ كردبوو له‌ ماڵی خۆیدا بۆ به‌ كارهێنانی و كوشتنی موسوڵمانه‌كان به‌ 26 ساڵ زیندا سزا درا.

 

چۆن پلانه‌كه‌یان پوچه‌ڵ كرا؟

به‌ پێی میدیاكانی ئه‌مریكا، كه‌سێكی چوواره‌م هه‌بوو به‌ ناوی ستان دێی كه‌ سه‌ره‌تا ئه‌ندامی بانده‌كه‌ بوو به‌ڵام دواجار په‌شیمان بۆیه‌وه‌ و  پۆلیسی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی لێ ئاگادار كرده‌وه‌ و توانرا پلانه‌كه‌یان پوچه‌ڵ بكه‌ن.

ستان دێی، له‌ كاتی دادگای كردنی هاوڕێیه‌كانی، به‌ دادوه‌ری ڕاگه‌یاند:

به‌رپرسی بانده‌كه‌، پاتریك ستاین، گه‌نجانی دژ به‌ موسوڵمانان كۆ ده‌كرده‌وه‌ و ده‌یان كرد به‌ ئه‌ندامی بانده‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاماده‌ باشیدا بن بۆ كوشتنی كۆچبه‌ری موسوڵمانان. به‌ تایبه‌تی دوای هێرشێكی ئیسلامی كه‌ له‌ مانگی 6ی 2016 روویدا له‌ ویلایه‌تی ئۆرلاندۆ له‌  كلابێك دا كه‌ كه‌سێك به‌ ناوی ئاڵاهو ئه‌كبه‌ر به‌ چه‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مریكی كوشت، ویستیان تۆڵه‌ی ئه‌و كاره‌ بكه‌نه‌وه‌ له‌ مسوڵمانان.

 

پۆلیسی ویلایه‌تی كانساسی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كه‌ ئه‌م بانده‌ به‌ نیازی ته‌قینه‌وه‌ی مزگه‌وتێكی سۆماڵی بوون، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زۆربه‌ی كۆچبه‌ری موسوڵمانان له‌و ویلایه‌ته‌ بكوژن.

 

Hallo Xalil

په‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button