
ئه‌م حیزبه دانیماركیه ده‌یه‌وێت په‌نابه‌ره موسوڵمانه‌كان دیپۆرت بكاته‌وه
حیزبێكی نوێی دانیمار دژی په‌نابه‌ره موسوڵمانه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌تی
حیزبێكی نوێی دانیماركی پێی وایه كه بارودۆخی ژیانی وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی په‌نابه‌ره موسوڵمانه‌كان تێكچووه هه‌ر بۆیه ده‌یانه‌وێت، دیپۆرتیان بكه‌نه‌وه.
حیزبی Nea Right (ڕاستی نوێ)، كه له ساڵی 2015 دامه‌زراوه، به نیازه چه‌ند یاسایه‌كی نوێ له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته جێ به جێ بكات تاكو په‌نابه‌ره موسوڵمانه‌كان دیپۆرت بكرێنوه.
ئه‌م پارته سیاسیه هێشتا له نێو په‌رله‌مانی دانیماركدا نیه، به‌ڵام دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر، دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، له ڕۆژنامه‌كانی دانیمار له ساڵی 2015 كه به‌شێكی زۆر له وڵاته ئیسلامیه‌كان هاتنه ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه له ڕۆژنامه‌نووسه‌كان و ده‌زگا ڕاگه‌یاندراوه‌كان كرا، په‌یوه‌ندی هاوڵاتیه دانیماركیه‌كان له گه‌ڵ موسوڵمانه‌كانی دانیمار تێكچوو.
دوای دامزراندنی حیزبی New Right, كه پێیان وایه كه چاره‌سه‌ری دۆخی ژیانی هاوڵاتیانی دانیمارك، دیپۆرت كردنی په‌نابه‌ره موسوڵمانه‌كانه، له ئێستادا به‌شێكی زۆر پشتگیریان ده‌كه‌ن تاكو ده‌نگی پێویست بێنێت و بچێته ناو په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته.
به پێی میدیاكانی دانیمار، بڕیار وایه له مانگی 3 یاخود 4 دا هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته ده‌ستپێبكات و به پێی داتا پێشوهختیهكان، ئه‌گه‌ری هه‌یه 4,6 تا 6,0 كورسی به‌ده‌ست بێنێت.
سه‌رۆكی ئه‌و حیزبه، Pernille Vermund، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 44 ساڵه، له ساڵی 2015ه‌وه تا ئه‌مڕۆ له میدیاكانی ئه‌و وڵاته بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه به نه‌بوونی په‌نابه‌ره موسوڵمانه‌كان، دانیمارك باشتر ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به یاسای مافی په‌نابه‌ری، سه‌رۆكی حیزبی ڕاستی نوێ ده‌ڵێت، هه‌ر په‌نابه‌رێكی موسوڵمان كارێكی نایاسایی بكات، یاخود تووندووتیژی ئه‌نجام بدات، دوای دادگایی كردنیان دیپۆرتیان بكرێنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بێنن، ده‌یانه‌وێت چه‌ند یاسایه‌ك هه‌ڵبژێرن له په‌رله‌مانی دانیمار كه دژی په‌نابه‌ره موسوڵمانه‌كان ده‌بێت، چونكه ئه‌وان ته‌نها پشتگیری له خۆیان ئه‌كه‌ن و هیچ سودێكیان نیه بۆ پێش خستنی ئابوری و سیاسی وڵاته‌كه‌مان.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News