
ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی 16 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا له سه‌ر په‌نابه‌ران
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، ئه‌لێكسیس چیپراس، له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له نێوان 16 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له برۆكسێل به به‌رپرسانی وت كه پێویسته كێشه‌ی په‌نابه‌ران وه‌ك یه‌كێتی ئه‌وروپا چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك وه‌ك تاك لایانه.
چیپراس نیگه‌ران بوو له گه‌ڵ وڵاتانی فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا كه پێشنیاریان بوو به دروست كردنی كهپمی داخراو، چونكه پێی وایه كه ئه‌وه نابێته چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستای په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا.
به پێی زانیری تایبه‌ت كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی یۆنان به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی بارودۆخی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا 4 خاڵی پێشكه‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد كه تێیدا ده‌لێت:
- گۆیڕینی چۆنیه‌تی نپێدانی مافی په‌نابه‌رێتی و دابشكردنی په‌نابه‌ران به وڵاتانی ئه‌وروپا
- زیاتر هاوكاری كردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌بنه یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپا بۆ په‌نابه‌ران (بۆ نمونه: یۆنان، پۆڵه‌ندا…)
- زیاتر پاڵپشتی كردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كۆچبه‌ران تێیده ده‌ژین و تێیشیدا ده‌رباز ده‌بن،
- لابردنی هێزی Frontex و ناردنی هێزێكی ده‌ریایی ئه‌وروپی بۆ سنوره‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی دروست كردنی كه‌مپی داخراو بۆ كۆچبه‌ران كرا له‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌وروپی نین (بۆ نمونه ئه‌لبانیا) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا له‌وێیه‌وه لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كه‌یسه‌كه‌یان بكات تاوه‌كو مافی په‌نابه‌رێتی وه‌ر ده‌گرن.
له كۆتای كۆببوونهوهكهی 16 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسێل، هیچ لێدوانێك نه‌درا سه‌باره‌ت به بریاری كۆببونهوهكهدا به‌ڵام گشت سه‌رۆك وه‌زیران گوتیان ئه‌م جاره‌یان خاڵی هاوبه‌شمان زیاتر بوو و پێویسته كۆببونهوهی زیاتر له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجام بده‌ین.
ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌رنجه، ئیتاڵیا داوای كرد كه كه‌مپ بۆ كۆچبه‌ران دروست بكرێت له سه‌ر سنوری وڵاته‌كانیان كه دێن به‌ره‌و ئه‌وروپا تاوه‌كوو له‌وێ لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كه‌یسه‌كه‌یان بكرێت.
بریاری كۆتایی نه‌دراوه‌و ، بریاریش وایه وڵاتانی ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی دووه‌م له‌م باره‌یه‌وه دووپات بكه‌نه‌وه تاوه‌كو به فه‌رمی له یه‌كێتی ئه‌وروپا بریارێكی فه‌رمی له سه‌ر شێوه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌درێت
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)