په‌نابه‌رانجیهان

ئه‌ندامێكی باڵای داعش له‌ یۆنان ده‌ستگیر كرا

ئه‌ندامێكی باڵای داعش له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی یۆنان و ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ Europol ده‌ستگیر كرا.

به‌ پێی میدیاكانی یۆنان، له‌ مانگی 6ی 2019دا، به‌له‌مێك كه‌ له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ به‌ڕێ كه‌وتوبوو به‌ره‌و دورگه‌ی كۆس له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری دیكه‌دا خۆی ناساند وه‌ك په‌نابه‌رێكی سوری له‌ گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یدا. دوای ئه‌وه‌ی كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵ كرد و وێنه‌ و زانیاری هه‌بوون له‌ ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنان كه‌ ڕه‌وانه‌ی ده‌زگایێى Europolی ئه‌وروپا كران، دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ باڵاكانی غه‌كدارانی داعش.

به‌ پێی زانیاریاكانی ده‌زگای هه‌واڵگری Europol, ئه‌م ئه‌ندامه‌ به‌رپرسی سه‌ڕ بڕین بووه‌ له‌ ڕه‌قه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ڕۆژئاوای كوردستان (باكوری سوریا) و عێراق. هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه‌ له‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی كه‌ چه‌كداره‌ داعشه‌كانی دیكه‌ی فێر ده‌كردن له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌ربڕین.

چۆن ده‌ستگیر كرا

مانگی 6ی 2019 خۆی ناسان به‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی یۆنان وه‌ك په‌نابه‌رێكی سوری و پاسپۆرتێكی ساخته‌ی بۆ خۆی دروست كردبوو و ڕاده‌ستی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی یۆنانی كرد. دوای پشكنینی تایبه‌ت، ده‌ركه‌وت كه‌ پاسپۆرتی ئه‌م په‌نابه‌ره‌ ساخته‌یه‌ و ناو و زانیاریه‌كانی هه‌مووی ناڕاستن. دواتر لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتری بۆ كرا به‌ هاوكاری ده‌زگای هه‌واڵگری Europol  و ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئاشكرا كرا و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی یۆنان له‌ دورگه‌ی كۆس ده‌ستگیریان كرد.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ ئێستادا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ چونكه‌ له‌ مانگی 6ه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وام بوون و ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنان ئه‌و جۆره‌ ڕووداوانه‌ دوای تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌كی زۆر زانیاریه‌كان به‌ میدیاكان ده‌ده‌ن بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ ئاشكرا نه‌كات.

له‌ هه‌مان كاتدا، به‌رپرسێكی پۆلیسی یۆنان كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ 4 ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا 7 چه‌كدار و ئه‌ندامی باڵای داعش له‌ یۆنان ده‌ستگیر كراون.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

ڕاپۆرتی كه‌ناڵێكی یۆنانی له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button