
په‌نابه‌ران
ئه‌ندامێكی باڵای داعش له یۆنان ده‌ستگیركرا
په‌نابه‌رێكی تاجكستانی كه مافی په‌نابه‌ری سیاسی له یۆان وه‌رگرتووه، به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی باڵای داعش ده‌ستگیركرا
ئه‌مڕۆ له شاری تریپۆلی یۆنان، په‌نابه‌رێكی تاجكستانی كه له دایكبووی 1993یه چه‌ند ساڵێكه ڕووی له وڵاتی یۆنان كردووه و مافی په‌نابه‌ری سیاسیشی وه‌رگرتووه، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه وه‌ك ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر كرا.
به پێی میدیاكانی یۆنان، په‌نابه‌ره‌كه له گه‌ڵ خێزان و 4 منداڵی له ساڵی 2017 له ده‌ریای ئیجه‌وه به چووپ ڕووی له دورگه‌ی لێسڤۆس كرد و له كه‌مپی مۆریا بوو، دواتر مافی په‌نابه‌ری سیاسی پێدرا و نزیكه‌ی 3 ساڵه له ماڵێكدا ده‌مێنێته‌وه له شاری تریپۆلی كه له لایه‌ن ڕێكخراوێكه‌وه پێی دراوه.
په‌نابه‌ره‌كه له پشكنینێكی ئاسایی‌دا، كاتێك پۆلیس ڕایوهستاند و داوای ئه‌وراقی لێ‌كرد، ده‌رچوو كه له ئینته‌رپۆل داوا كراوه و ناوی وه‌ك ئه‌ندامی باڵای داعش هه‌یه.
هه‌روه‌ها به پێی زانیاریه‌كانی دژه تیرۆری یۆنان، ئینته‌رپۆل (Interpol) داوای كردووه چونكه له ساڵی 2016 ڕووی له توركیا كردووه و له‌وێشه‌وه به قاچاخ گه‌یشتۆته ڕۆژئاوای كوردستان و بۆته چه‌كداری داعش و له چهنگهكانی دژی كورد و عه‌ره‌ب به‌شدار بووه.
په‌نابه‌ره تاجكستانیهكه ته‌مه‌نی 27 ساڵه، باس له‌وه ده‌كرێت كه ئیسلامیه‌كی تووندڕه‌وه به‌ڵام خۆی به پۆلیسه‌كانی ڕاگه‌یاندووه كه زاوای سیاسه‌تمه‌دارێكی تاجكستانیه كه ئۆپزسیۆنه له وڵاته‌كه‌ی بۆیه هه‌ڵهاتووه و له یۆنان داوای مافی په‌نابه‌ری كردووه.
له ئێستادا، دژه تیرۆری یۆنان له پیهوندیدایه له گه‌ڵ حكومه‌تی تاجكستان تاكو بزانرێت هۆكار چیبووه كه حكومه‌تی تاجكستان له ڕێگه‌ی ئینته‌رپۆل داوای كردووه.
ئه‌گه‌ری هه‌یه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی بكرێته‌وه…
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
سه‌رچاوه: Skai.gr, Protothema.gr , argolikeseidhseis.gr , real.gr