په‌نابه‌ران

ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یۆنان دوای خۆ كوشتنی په‌نابه‌ره‌ كورده‌كه‌، هاته‌ ده‌نگ

دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆ كوشتنی په‌نابه‌رێكی كورد له‌ كه‌مپێكی داخراوی یۆناندا له‌ مه‌ڵپێری فه‌رمی پشتی-نیوز بڵاو بۆیه‌وه‌، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌خۆی هێنا

 

مه‌ڵپه‌ڕی پشتی-نیوز وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی و باوه‌ڕپێكراو، هه‌واڵی خۆ كوشتنی په‌نابه‌رێكی كوردمان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ دوێنێ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ كه‌مپی داخراوی كۆرینتۆسی یۆنان ڕوویدا.

په‌نابه‌رێكی كوردی باكور دوای 16 مانگ له‌ كه‌مپی داخراودا، له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا بوو، ئه‌وراقی فه‌رمی وه‌ربگرێت و ئازاد بكرێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی له‌ كه‌مپه‌ داخراوه‌كه‌دا درێژ كرایه‌وه‌ بۆ چێند مانگێك و ئه‌وه‌یش له‌ پێناوه‌ ئه‌وه‌دا، كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

هه‌واڵه‌كه‌، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌خۆی هێنا و ئه‌مڕۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یۆنان سه‌ر به‌ پارتی سیریزا (Syriza)، گیۆرگۆس پسیخۆگیۆس (Giorgos Psychogios) هاته‌ ده‌نگ و له‌ ئاكاوتنی تویته‌ری خۆیدا، حكومه‌تی یۆنانی تۆمه‌تبار كرد كه‌ ئه‌و هۆكاری ئه‌م جۆره‌ ڕووداوانه‌یه‌.

ده‌قی وته‌كه‌ی:

حكومه‌تی یۆنان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ین كه‌ سیاسه‌تێكی دژی مۆرڤایه‌تی جێ به‌جێ ده‌كات. له‌و كاته‌ی كه‌ ده‌ستو به‌ حكومڕانی كردووه‌، سوكایه‌تی به‌ نرخی ژیانی مرۆڤ ده‌كات.

ده‌یانه‌وێت وامان لێ بكه‌ن، هه‌ست به‌وه‌ بكه‌ین، كه‌ شتێكی ئاساییه‌ كه‌سێك گیان له‌ ده‌ست بدات. خۆ كوشتنی په‌نابه‌ره‌ ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌كه‌ له‌ كه‌مپی كۆرینتۆس، هۆكاری سیاسه‌ت و حكومڕانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ كه‌ سوكایه‌تی به‌ مرۆڤه‌كان ده‌كات و ناوی وڵاته‌كه‌مان له‌ جیهان ناشرین ده‌كات. ئه‌مه‌ ڕێگه‌ به‌وه‌ ناده‌ین.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button