په‌نابه‌رانجیهان

ئه‌وروپیه‌كان رازین له‌ سه‌ر وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران

سه‌ره‌ڕای سیاسه‌ت مه‌دارانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریان دژی په‌نابه‌رانن، هاوڵاتیانی ئه‌وروپی به‌ گشتی ڕای جیاوازیان له‌ گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانیان هه‌یه‌.

له‌ ماوه‌ی 3 ساڵدا زیاتر له‌ 1.300.000 په‌نابه‌ر روویان كردۆته‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ دۆخی سیاسی گشت ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ سه‌ر په‌نابه‌ران بگۆڕدرێت.

له‌ مانگی 5 بۆ 6 ئاژانسی رۆیته‌رس (Reuters) راپرسیه‌كی ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هاوڵاتیانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بپرسن تا چه‌ند رازین به‌ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له‌ وڵاته‌كانیاندا. له‌ كاتێكدا، كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌، سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا سیاسه‌تی دژ به‌ په‌نابه‌ران به‌ كار ده‌هێنن.

له‌ ئه‌نجامی راپرسیه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌:

له‌ %80 هاوڵاتیانی ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا و سوێد رازین له‌ سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ وڵاته‌كانیاندا شه‌ڕ و نا ئارامی هه‌یه‌.

له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا %79، له‌ به‌ریتانیا %74.

به‌ پێی راپرسی ئاژانسی رۆیته‌رس، یۆنان و ئیتاڵیا، كه‌ وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی په‌نابه‌ران بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ژمار ده‌كرێت، رێژه‌ی زۆری له‌ هاوڵاتیانی هه‌ردوو وڵات رازین له‌ سه‌ر وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران. به‌ تایبه‌تی، له‌ وڵاتی یۆنان له‌ %69 رازین و له‌ %27 دژی په‌نابه‌رانن و  له‌ %56 هاوڵاتیانی ئیتاڵیا رازین و له‌ %32 دژی په‌نابه‌رانن.

ته‌نیا هاوڵاتیانی وڵاتی هه‌نگاریا له‌ %32 رازین له‌ سه‌ر وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران،كه‌ تاكه‌ وڵاتی ئه‌وروپایه‌ كه‌ كه‌مترین رێژه‌ی هاوڵاتیانی رازین له‌ سه‌ر وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران.

 

له‌ هه‌مان كاتدا، له‌%49 هاوڵاتیانی پۆڵه‌ندا، ڕازین و له‌ %51 دژی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانن له‌ لایه‌ن وڵاته‌كه‌یان.

له‌ هه‌مان راپرسیدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هاوڵاتیانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دژی سیاسه‌ته‌كانی برۆكسێلن له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌له‌ كردنیان له‌ سه‌ر دۆخی په‌نابه‌ران.

له‌ %92 یۆنانیه‌كان دژی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپان به‌رامبه‌ر دۆخی په‌نابه‌ران. له‌ ئیتاڵیا له‌ %78, له‌ ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا له‌ %66.

جگه‌ له‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌ %79 هاوڵاتیانی مه‌كسیك و له‌ %74 كه‌نه‌دا و له‌ %72 ئوسترالیا و له‌ %66 ئه‌مریكا و ژاپۆن، رازین بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له‌ لایه‌ن وڵاته‌كانیانه‌وه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button