
به پێی بڕیاری حكومه‌تی یۆنان له سه‌ینێ ڕۆژی دوuشه‌ممه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه بچێته ده‌ره‌وه پێوسیته فۆڕمێك پڕ بكاته‌وه و له گه‌ڵ ئایدی یاخود پاسپۆرته‌كه‌ی له ده‌ستی بێت تاكو بتوانێت سه‌ردانی ئه‌و شوێنه بكات كه مه‌به‌ستیه‌تی.
له ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز چه‌ند پرسیارێك و وه‌ڵامان ئاماده كردووه بۆ زانیاریا هه‌مووان:
1. قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ واتای چیه؟
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكومه‌تی یۆنان بۆ ڕێگری كردن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه و كۆنترۆڵ كردنی دۆخه‌كه، بڕیاریدا، هاتووچۆ بۆ هه‌مووان له ته‌واوی یۆنان قه‌ده‌غه بكات.
2. له كه‌یه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له ده‌ست پێده‌كات و تا كه‌ی ده‌خایه‌نێت؟
قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له ته‌واوی یۆنان له ڕۆژی دوشه‌ممه 23/3/2020 كاتژمێڕ 6:00 به‌یانی ده‌ست پێده‌كات تاكو 6/4/2020 كاتژمێر 18:00 ئێواره
3. ئه‌و قه‌ده‌غه كردنه ته‌نها بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كه یاخود ته‌واوی یۆنان؟
بۆ ته‌واوی یۆنانه
4. هیچ هاوڵاتیه‌ك هه‌یه كه ئه‌و بڕیاره نه‌یگرێته‌وه؟
به‌ڵێ هه‌یه. ئه‌وانه‌ی له دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانن و كارمه‌ندی حكومه‌ت و پزیشك و دكتۆرن، ئه‌وانه ناگرێته‌وه.
5. له چ كاتێكدا هاوڵاتیان ده‌توانن هاتووچۆ بكه‌ن؟
هاوڵاتیان ده‌توانن بۆ چه‌ند هۆكارێك ڕوو له ده‌ره‌وه بكه‌ن
یه‌كه‌م: له ماڵه‌وه بۆ سه‌ر كار و له‌وش بۆ ماڵه‌وه
دووه‌م: ڕۆشتن بۆ ده‌رمانخانه یاخود سه‌ردانی دكتۆر ئه‌گه‌ر حاڵه‌ت تایبه‌ت بێت
سێیه‌م: ڕۆشتن بۆ مینی ماركێت و سوپه‌ر ماركێت، بۆ ئه‌و بازاڕانه‌ی كه كراوه‌ن و بۆ كڕینی پێداویستی خواردن و خۆراك.
چواره‌م: سه‌ردان كردن بۆ بانك، ئه‌گه‌ر پێویستیه‌كی گرنگ بێت
پێنجه‌م: ڕۆشتن بۆ شوێنێك بۆ هاوكاری كردنی كه‌سێك، یاخود هاوڵاتیه‌ك كه پێویستی به هاوكاری كردنه
شه‌شه‌م: ڕۆشتن بۆ پرسه‌یه‌ك، یاخود ماره بڕین و ئاهه‌نگی زه‌واج به پێی ئه‌و ڕێنمایه‌كان
حه‌وته‌م: بۆ مه‌شق و ڕاكردنی جه‌سته یاخود پیاده كردن له گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كه‌تان یاخود له گه‌ڵ ته‌نها كه‌سێك، ئه‌ویش ئه‌بێت نزیكی 2 مه‌تر به‌ینیان هه‌بێت
هه‌شته‌م: له شوێنێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماڵه‌وه به یه‌كجاری
6. چۆن و كێ له شه‌قامه‌كان هاوڵاتیان پشكنین ده‌كه‌ن؟
پۆلیسی هاتووچۆ، ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، پۆلیسی شاره‌وانی، هێزی ده‌ریاوانی. پێویسته هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ناسنامه یاخود پاسپۆرت پێبێت له گه‌ڵ فۆڕمێكی پڕ كرا‌و كه تێیدا نوسیوه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت.
7. هه‌ر كه‌سێك ئه‌و فۆرمه‌ی پێ نه‌بێت، سزا ده‌درێت؟
به‌ڵێ سزا ده‌درێت. ئه‌وانه‌ی له شه‌قامه‌كان ده‌بن و فۆرمه‌كه‌یان پێنابێت یاخود سه‌رپێچی ده‌كه‌ن، به بڕی 150 یۆرۆ سزا ده‌درێن.
8. ئه‌و فۆرمه چیه؟
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هاتووچۆ بكه‌ن، حكومه‌تی بڕیاری داوه دوو فۆرم بڵاو بكاته‌وه بۆ هاوڵاتیان.
یه‌كه‌م فۆرم (فۆرمی A) بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ن كه بۆ سه‌ر كار ده‌چن و له‌وێس ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه. هه‌ر كارمه‌ندێك خۆی پڕی ده‌كاته‌وه و ناوی خۆی و ناونیشانی ماڵ و ناونیشانی شوێنی كاره‌كه‌ی پڕ ده‌كاته‌وه و له گه‌ڵ كاتی كاردنیشی. بۆ نمونه له كاتژمێر 8:00 به‌یانی بۆ 16:00 ئێواره.
فۆرمی B بۆ هه‌موو هاوڵاتیه‌كی ئاسایی ده‌بێت كه ده‌یه‌وێت سه‌ردانی سوپه‌ر ماركێت، یاخود مینی ماركێت و ده‌رمانخانه و بانك بكات، یاخود بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی ڕێگه پێدراو، فۆرمه‌كه پڕ ده‌كاته‌وه به ناوی خۆیان و ناونیشانی ماڵی خۆیان و ناونیشانی ئه‌و شوێنه‌ی كه رووی تێده‌كه‌ن هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاماژه‌ش به هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌شیان بكه‌ن، بۆ نمونه: سه‌ردان بۆ سوپه‌ر ماركێت بۆ كڕینی خۆراكی پێداویستی
9. له كوێ ئه‌و فۆرمه به‌رده‌ستم ده‌كه‌وێت؟
هه‌موو ئه‌و جۆره فۆرمانه ده‌توانن له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له ماڵپه‌ڕی forma.gov.gr به‌رده‌ستان كه‌وێت و له‌وێس ده‌توانن فۆرمه‌كه پڕ بكه‌نه‌وه.
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه توانه‌ی سه‌ردان كردنیان نیه بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌توانن به خۆیان له سه‌ر ئه‌وراقێكی سپی به‌تاڵ، ئه‌م زانیاریانه بنوسن:
ناو و له‌قه‌ب
ناونیشانی ماڵه‌وه (ئادره‌س)
ناونیشانی مه‌به‌ست و هۆكاری سه‌ردان كردنی ئه‌و شوێنه له گه‌ڵ ڕۆژ و كاتژمێردا و واژوو كردنی خۆی
10. ده‌توانم له ڕێگه‌یه‌كی دیكه ئه‌و ئه‌وراقه پڕ بكه‌مه‌وه بۆ نمونه له ڕێگه‌ی مۆبایلی شه‌خسی خۆمه‌وه ؟
به‌ڵێ. ده‌توانیت له ڕێگه‌ی SMS (نامه ناردن) بۆ ژماره 13033 به مۆبایلی خۆت. هاوڵاتیان ده‌توانن نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌م ژماره‌یه بنێرن كه تێیدا ده‌نوسن:
ناو و له‌قه‌ب له گه‌ڵ ناونیشانی ماڵی خۆیان و ناونیشانی شوێنی مه‌به‌ست و هۆكاره‌كه‌یشی (وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێداوه) نامه ناردنه‌كه ده‌بێت به‌م شێوه‌یه بێت
X بۆشایی ناو بۆشایی له‌قه‌ب بۆشایی ناونیشانی ماڵه‌وه ڕه‌قه‌م 1, 2, 3, 4, 5 ,6
ژماره 1 واته: سه‌ردان كردن بۆ ده‌رمانخانه یاخود سه‌ردانی پزیشك ئه‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌ی پزیشكی پێبێت.
ژماره 2 واته: سه‌ردان كردن بۆ مینی ماركێت یاخود سوپار ماركێت بۆ كڕینی پێداویستی
ژماره 3 واته: ڕۆشتن بۆ بانك
ژماره 4 واته: ڕۆشتن بۆ شوێنێك بۆ هاوكاری كردنی كه‌سێك كه پێویستی به هاوكاریه
ژماره 5 واته: ڕۆشتن بۆ پرسه یاخود ئاهه‌نگی زه‌واج و ماره بڕین
ژماره 6 واته: ڕۆشتن بۆ مه‌شق و ڕا كردن و پیاده كردن له گه‌ڵ ئاژه‌ڵێك یاخود كه‌سێكی دووه‌م كه پێویستی دوو مه‌تر له یه‌ك دوور بن.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بته‌وێت سه‌ردانی سوپه‌ر ماركێت بكه‌یت ئێبێت له نامه‌كه‌دا بنوسیت:
هۆكاری چوونه‌ده‌ره‌وه پشتیوان جاف ئاخارنۆن ٤٠ ئاتینا 2 (ئه‌مه به كوردی نوسیومانه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن، تكایه كه‌س به كوردی نه‌ینوسێت، به وشه‌ی لاتینی وه‌ك ناوی له ئه‌وراقی نوسراوه بنوسێت)
له وه‌ڵامدا، SMS (نامه‌یه‌كتان) بۆ ده‌گه‌رێته‌وه به‌م شێوه‌یه: X ناو و له‌قه‌ب و ناونیشانی ماڵه‌وه
ئه‌گه‌ر پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان ڕایان گرتن، نامه‌كه‌یان پێ نیشان ده‌ده‌ن.
11. ئه‌گه‌ر شوێنی كاره‌كه‌م له ده‌ره‌وه‌ی شاره چی بكه‌م؟
ئه‌گه‌ر شوێنی كاره‌كه‌تان له ده‌ره‌وه‌ی شاره و پێویسته و زۆر گرنگه ڕۆستنتان بۆ سه‌ر كاره‌كه‌تان ده‌بێت هه‌ردوو فۆرمی A و B پڕ كه‌نه‌وه و له گه‌ڵ خۆتان هه‌بێت.
12. ئه‌گه‌ر من له ئێستادا له ماڵه‌وه نه‌بم و له شارێكی دیكه بم و بمه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه، ده‌توانم له سبه‌ینێوه به‌م بڕیاره بگه‌ڕێمه‌وه؟
به‌ڵێ ده‌توانیت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن كه به بێ به‌رامبه‌ر ده‌توانی به‌ڵگه نامه‌ی شوێنی ماڵه‌وه‌تان دابه‌زێنیت و ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ماڵه‌وه https://www.aade.gr/bebaiosi-katoikias-eidikis-hrisis
13.بۆ كام شوێنانه ناتوانم بڕۆم؟
له ڕۆژی دووشه‌مه‌وه 23/3/2020 ناتوانن سه‌ردانی پارك و شوێنی گشتی مه‌شق و ڕاهێنان و ده‌ریا و هه‌موو پاركه‌كان به گشتی بكه‌ن.
ئه‌م بڕیارانه هیچ گۆڕانكاری له‌و دوكان و ماركێتانه ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا كراوه‌ن (مینی ماركێت، سوپه‌ر ماركێت، ده‌رمانخانه‌كان و فڕنه‌كان)؟
نه‌خێر. هیچ گۆڕانكاریه‌ك له سه‌ر ئه‌وان ناكات ته‌نها له كارمه‌نده‌كان ده‌كات كه پێویسته بۆ هاتووچۆیان فۆڕمی مه‌به‌ست پڕ بكه‌نه‌وه وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێداوه.
15. هێڵی گواستنه‌وه‌كان كار ده‌كه‌ن؟
به‌ڵێ كار ده‌كه‌ن به‌ڵام كاته‌كانیان زۆر كه‌م ده‌بێت، به تایبه‌تی له به‌یانی تا ئێواره كار ده‌كه‌ن زیاتر بۆ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندان. به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی حكومین وه‌ك جاران له شه‌قامه‌كاندا ده‌بن
16. چی بۆ ئه‌وانه‌ی كه ئالوده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌رن و یاخود شوێن و ماڵیان نیه؟
بۆ ئه‌و كه‌سانه شاره‌وانیه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه تاكو بیانگوازنه‌وه بۆ چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك سه‌ر به شاره‌وانی كه هه‌موو خزمه‌ت گوزاریه‌ك و پێداویستیه‌كیان بۆ جێ به جێ ده‌كرێت. پێدانی خواردن ڕۆژانه و شوێنی مانه‌وه‌ش.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
فۆرم‌و چوونه ده‌ره‌وه: