
ئه‌و كه‌سه‌ی له نێو خۆپیشانده‌راندا په‌لاماری پۆلیسێكی یۆنانی كرد، عێراقی ده‌رچوو
شه‌وی 9/03/2021 خۆپیشاندانێك له ناوچه‌ی نێا سمیرنی (Nea Smyrni) له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان به‌ڕێوه‌چوو دژی پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌سینا، چونكه له ڕۆژی 07/3/2021دا چه‌ند پۆلیسێكی یۆنانی به بێ هۆكار به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشیان كرده سه‌ر هاوڵاتیه‌كی یۆنانی.=
ساته‌وه‌ختی هێرشی پۆلیسی یۆنانی له ناوچه‌ی نێیا سمیرنی بۆ سه‌ر هاوڵئتیه‌كی یۆنانی
دوای ئه‌م ڕووداوه، له چه‌ند شارێكی یۆنان گه‌نجان و قوتابیانی زانكۆ و هاوڵاتیانی یۆنانی خۆپیشاندانیان ئێه‌جامدا دژی هێرشی ئه‌و پۆلیسه و داوایان كرد سزای خۆی وه‌ربگرێت.
له شه‌وی 9/3/2021 له هه‌ر له ناوچه‌ی نێیا سمیرنی، دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند گه‌نجێك خۆپیشاندان دژی پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له ناكاودا چه‌ن پۆلیسێك به ماتۆڕه‌وه بڵاوایان پێده‌كات. له‌و كاته‌دا یه‌كێك له خۆپیشانداره‌كان په‌لاماری یه‌كێك له پۆلیسه‌كان ده‌دات و به سه‌ختی سه‌ری بریندار ده‌كات.
له دوای لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، ده‌ركه‌وت هێرشبه‌ره‌كه كه‌سێكی عێراقیه و خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی یۆنانیه.
ساته‌وه‌ختی هێڕشی عێراقیه‌كه
هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنان ته‌ماشای گرته ڤیدیۆكانیان كرد كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایاتیه‌كان بڵاو كرابۆوه و ڕوخاسی عێراقیه‌كه‌یان بۆ ئاشكرا كرا. دواتر له ڕۆژی 10/3/2021دا له شوێنی كاره‌كه‌یدا، ده‌ستگیریان كرد.
عێراقیه‌كه ته‌مه‌نی 30 ساڵه و له گه‌ڵ هاوڵاتیه‌كی یۆنانی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، تۆمه‌تبارن به هه‌وڵی كوشتنی پۆلیسه یۆنانیه‌كه. وه‌ك باس ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی زۆر تووند ڕووبه‌ڕووی دادگای ده‌كه‌نه‌وه.
ساته‌وه‌ختی ڕه‌وان كردنی عێراقیه ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌كه بۆ دادگای ئه‌سینا
له كاتی دادگایی كردنی، عێراقیه‌كه ڕایگه‌یاند كه هیچ په‌یوه‌ندی به ڕووداوه‌كه نیه و ئه‌و كاته ئه‌و له ناوچه‌یه‌كی دیكه بووه، ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندی به هێرشه‌كه‌وه نیه.
پارێزه‌ری عێراویه ده‌ڵێت، یه‌كێك سكاڵای له سه‌ر تۆمار كردووه كه كێشه‌ی خێزانیان هه‌یه له گه‌ڵ یه‌كتریدا و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌ی كردووه
پشتیوان خاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News