
به‌غدا وابڕیاربوو مووچه‌ی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده بنێرێت، دواتر مه‌وقفی گۆڕی بڕی ٣١٧ ملیاری بۆ مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران ناردووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه وه‌کو بودجه‌بێت له به‌رامبه‌ر به‌وه دۆسیه‌ی نه‌وت و گوومرگه‌کان ڕاده‌ست به عێراق بکرێت ئه‌وه ڕوبعه مووچه له‌مه‌و دوا ده‌بێته ٦٠ ڕۆژ جارێک و ئه‌گه‌ریش ئه‌و پاره‌یه ته‌نیا له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی که‌رکووک و به ڕێککه‌وتن بێت، ئه‌وه به داهاتی ناوخۆیی و گومرگ ڕۆژانه فڕۆشتنی ٣٠٠ هه زار به‌رمیل نه‌وت ده‌توانرێت ٧٠ له‌سه‌دای مووچه بدرێت چونکه ٣٠ له سه‌داکه‌ی بۆ عه‌مید و عه‌قید و لیواو بندیواره گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌ڕوات.
چۆن ده‌توانرێت بێ پاشه‌که‌وت مووچه بدرێت. یه‌که‌م: ئه‌و ٣١٧ ملیاره‌ی عێراق هه‌موو مانگێک ڕه‌وانه بکرێت.
دووه‌م: پاره‌ی گوومرگ و نه‌وت نه‌ڕواته‌وه بۆ عێراق.
سێیه‌م: پڕۆژه‌چاکسازیه‌که‌ی حکومه‌ت له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بکرێت و جێبه‌جێ بکرێت.
زانیاری به به‌ڵگه:-١-دەقى نامەى بەڕێز سەرۆكى بانكى مەركەزى بۆ وەزارەتى دارايى و ئابوورى -اطلاق راتب لشهر واحد لموظفي اقليم كردستان-رواتب الاقليم عدا البيشمركة 281,724,634رواتب البيشمركة 35,815,831 مجموع رواتب الاقليم مع البيشمركة 317,540,465
٢- ئەم بڕه (317,540,465) دینار بۆ مووچەى هەموو وەزارەتەكانه بە پێشمەرگەشەوه، نەک تەنیا بۆ تەندرووستی و پەروەردە.
رۆژی ٢٠١٨/٣/١٩ دووشەممه له لقی بانكى مەركەزى له هەولێر پارەكه رادەستى وەزارەتى
دارايى و ئابوورى كوردستان كراوه.
هێمن ساڵح