
دوای ئه‌وه‌ی له پشتی-نیوز وێنه‌یه‌كی گه‌نجی كورد له بڵاو كرایه‌وه و ڕامانگیه‌ند كه چه‌ند ڕۆژێكه نادیاره، ئه‌مڕۆ دۆزرایه‌وه
له سه‌ر داواكاری كه‌سوكاری گه‌نجێكی كورد، دوێنێ ڕۆژی 16/12/2020،وێنه‌ی گه‌نجێكی كوردمان بڵاو كرده‌وه له پشتی-نیوز، كه له ڕێكه‌وتی 9/12/2020 نادیار بوو، و داوامان له هه ركه‌سێك كرد زانیاری هه‌بێت، په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات.
ئه‌مڕۆ كه‌سوكاری گه‌نجه كورده‌كه په‌یوه‌ندیان پێوه كردین و سوپاسیان كردین، چونكه به هاوكاری پشتی-نیوز، توانرا له ماوه‌یه‌كی كورتدا گه‌نجه كورده‌كه بدۆزرێته‌وه.
به پێی زانیاری كه‌سوكاری ئاكار ئیبراهیم، ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێكه ناوی خۆی تۆمار كردووه له ڕێكخراوی IOM تاكو به فه‌رمی دیپۆرتی هه‌رێمی كوردستانی بكه‌نه‌وه و گه‌نجه كورده‌كه‌یش ئه‌م چه‌ند ڕۆژه هیچ په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاریه‌وه نه‌كردبوو و كه‌سیش ئاگای له بارودۆخی ژیانی نه‌بوو.
دوای بڵاو كردنی وێنه‌كه و ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، گه‌نجه كورده‌كه، په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاریه‌وه كرد و گوتی سه‌لامه‌ته و بڕیار وایه له‌م چه‌ند ڕۆژانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
Pishti-News