په‌نابه‌ران

ئه‌و یه‌خته‌ی به‌ 36 كۆچبه‌ره‌وه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا، 8 سه‌رنشینیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان

له‌ 13/11 نزیك دورگه‌ی لێفكادا یه‌ختێك به‌ 36 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و دواتر ده‌ركه‌وت كه‌ 8 كۆچبه‌ری ناو ۆه‌خته‌كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان

 

له‌ ڕۆژی 13/11 له‌ ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز هه‌واڵێكمان بڵاو كرده‌وه‌ له‌ سه‌ر یه‌ختێك نزیك دورگه‌ی لێفكاده‌ی یۆنان كه‌ به‌ 36 كۆچبه‌ره‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا (https://bit.ly/2UevCVn)، و دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس  لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ كرد 3 كه‌سی ئوكرانی وه‌ك كاپتنی یه‌خته‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد.

به‌ پێی پێی میدیاكانی یۆنان، له‌ نێوان 36 كۆچبه‌ره‌كه‌ كورد و عێراقی و ئێرانی و ئه‌فغانی هه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجام درا، ده‌ركه‌وت كه‌ 8 كۆچبه‌ریان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆرنان. به‌په‌له‌ تووشبووانی كۆرۆنایان گواسته‌وه‌ بۆ شوێنێكی تایبه‌ت و بۆ كه‌ره‌نتینه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ نێردرانه‌ كه‌مپێكی دورگه‌كه‌ سه‌ر شاره‌وانی لێفكادا.

به‌ پێی ڕاگه‌یاندراوی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان، زانایری ته‌واو گه‌یشتوونه‌ته‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌ باندێكی گه‌وره‌ له‌ پشت ئه‌م یه‌خته‌دا هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌دواداچوون ده‌كرێت بۆ ده‌ستگیر كردنی ئه‌ندامانی ئه‌م بانده‌یه‌. وه‌ك باس ده‌كرێت ده‌مێكه‌ پۆلیس به‌دوایان ده‌گه‌ڕێت.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ی ئاسایش و میدیاكانی یۆنان، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، ته‌واوی ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێن.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌رۆی Pishti-News

وێنه‌ی ئه‌و 36 كۆچبه‌ره‌ی كه‌ ڕۆژی 13/11 ده‌ستگیر كران

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button