جیهان

ئه‌و 3 بۆكوژه‌ی كه‌ هاوڵاتیه‌كی یۆنانیان كوشت…

 

پۆلیسی یۆنان به‌ ئه‌مری دادگای یۆنان، وێنه‌كانی بۆكوژه‌كانی ئه‌و یۆنانیه‌یان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ شه‌وی 15/08/18 ، هه‌رسێكیان پێكه‌وه‌، گه‌نجێكی یۆنانی ته‌مه‌ن 25 ساڵیان كوشت.

دادگای یۆنان هه‌رسێ بۆكوژه‌كه‌ی تۆمه‌ت بار كرد به‌ تاوانی مه‌به‌ستی كوشتنی گه‌نجه‌ یۆنانیه‌كه‌ و به‌ تاوانی دزی كردن و هه‌ڵ گرتنی چه‌قۆ  به‌ نایاسایی.

رۆژی دووشه‌مه‌، دوای بردنه‌ به‌رده‌میان بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر، دادگای یۆنان، بریاریدا به‌ زیندانی كردنی پاكستانیه‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌كه‌ و پاكستانیه‌ ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌كه‌ و عێراقیه‌ ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌كه‌.

وه‌ك تیمی پشتی-نیوز هه‌واڵی كوشتنی گه‌نجه‌ یۆنانیه‌كه‌مان بڵاو كرده‌وه‌ (لینكی چۆنیه‌تی كوشتنی گه‌نجه‌ یۆنانیه‌كه‌)، رووداوه‌كه‌ شه‌وی 15/8 له‌ چیای فیلۆپاپو له‌ ئه‌سینا روویدا كه‌ شوێنێكی گه‌شتیاریه‌ و ئه‌و شه‌وه‌، نیكۆلاس موستاكاس، گه‌نجه‌ یۆنانیه‌كه‌ له‌ گه‌ڵ كچێكی هاورێی خۆیدا بوو كه‌ به‌ ره‌گه‌ز پۆرتوگالی بوو  و سه‌ره‌تا هه‌ردوو پاكستانیه‌كه‌ نزیكی گه‌نجه‌ یۆنایه‌كه‌ و كچه‌ پۆرتوگالیه‌كه‌ بوبون و داوای جگه‌ره‌یه‌ن كردبوو، به‌ڵام ئه‌وان وتیان كه‌ جگه‌ره‌كێش نین و پاش چه‌ند خوله‌كێك گه‌ڕابوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ عێراقیه‌كه‌ به‌ چه‌قۆ و شوشه‌ی شكاو داوای پاره‌ و مۆبایلیان له‌ هه‌ردوو گه‌نجه‌كه‌ كردبوو، به‌ڵام به‌ پێی وته‌ی بۆكوژه‌كان، گه‌نجه‌ یۆنانیه‌كه‌ له‌و كاته‌دا قاچی ده‌خلیسكێ و له‌ چیاكه‌ده‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.

 

بۆكوژه‌كان له‌ یه‌كه‌م ده‌قه‌وه‌ ده‌ڵێن كه‌ مه‌به‌ستی كوشتنیان نه‌بوو، به‌ڵكو له‌ كاتی هه‌وڵدانی دزی كردنیان، گه‌نجه‌ یۆنانیه‌كه‌ له‌ چیای فیلۆپاپو، ویستی خۆی بكشێنێت له‌ ئێمه‌ و هه‌نگاوێكی بۆ دواوه‌ نا و له‌ چیاكه‌ كه‌ به‌رزی زیاتر له‌ 15 مه‌تر بوو، كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

 

سه‌جاد خه‌لیل ئیبراهیم له‌ دایكبووی 17-07-1993 له‌ عێراق. به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌

 

ئیمتیسال (IMTISAL) یۆناس (YOUNAS) كوڕی سه‌جیده‌ (SAJIDA) له‌ دایكبووی 16-08-2001 به‌ ره‌گه‌ز پاكستانیه‌

 

ئه‌حمه‌د (AHMAD) قادر (QADEER) كوڕی نه‌زار (NAZAR) و شاناز (SHANAZ) له‌ دایكبووی 05-05-1990 به‌ ره‌گه‌ز پاكستانیه‌

 

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ستی Pishti-News كه‌وتون، هه‌رسێ بۆكوژه‌كان به‌ دادوه‌ریان دووپات كرده‌وه‌ كه‌ به‌ نیازی دزی كردن بوون نه‌ك كوشتنی گه‌نجه‌ یۆنانیه‌كه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا، پاكستانیه‌ ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌كه‌ به‌ دادوه‌ری وت: هاورێكه‌م (پاكستانیه‌ ته‌مه‌ن  17 ساڵه‌كه‌)، جانتای كچه‌كه‌ی رفاند و ته‌ماشای كرد كه‌ نه‌ مۆبایل و نه‌ پاره‌ی تێدا بوو و كچه‌كه‌ش وتی مۆبایله‌كه‌ لای خۆمه‌ و پێتان ده‌ده‌م. له‌و كاته‌دا، گه‌نجه‌ یۆنانیه‌كه‌ ده‌ستی كرده‌ گیرفانی و پاكستانیه‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌كه‌ وایزانی كه‌ هێرش ده‌كات سه‌ری و ده‌ستی لێ به‌رز كرده‌وه‌ و گه‌نجه‌ یۆنانیه‌كه‌ له‌ ترسا هه‌نگاوێكی بۆ دواوه‌ نا و خلیسكا و كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

 

پشتیوان جاف

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

سه‌رچاوه‌: میدیاكانی یۆنان

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button