وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند كه له‌مه‌و دوای ئه‌و په‌نابه‌ره سوریانه‌ی كه كاری نایاسایی گه‌وره‌یان ئێنجام داوه، دیپۆرتی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه
له ساڵی 2012ه‌وه یاسایه‌ك ده‌رچوو له ئه‌ڵمانیا كه په‌نابه‌ری سوری دیپۆرتی وڵاته‌كه‌یان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م یاساییه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت له ساڵی 2021دا. به پێی بریاری هه‌موو وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیا بڕیار درا كه ئه‌و په‌نابه‌ره سوریانه‌ی كه كاری نایاسایی گه‌وره‌یان له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام داوه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له كاری تووندووتیژی وه‌ك كوشتن یاخود كاری تیرۆریستی.
بڕیاره‌كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی 16 وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا درا كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنیدا بڕیاریان دا چی دیكه یاسای ساڵی 2012 هیچ ئه‌و په‌نابه‌ره سوریانه‌ی تووندووتیژی و كوشتن و كاری تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، نه‌یان پارێزێت.
جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا Hans-Georg Engelk، ڕایگه‌یاند، نابێت ئه‌ڵمانیا ببێته وڵاتێك بۆ پاراستنی تیرۆریستان مرۆڤ كوژه‌كان.
به پێی ئه‌م بڕیاره نوێیه له 01/01/2021ه‌وه دادگای ئه‌ڵمانیا ده‌توانێت تاكلایانه بڕیار بدات كام په‌نابه‌ره سوریه دیپۆرت ده‌كاته‌وه یاخود نا. له هه‌مان كاتدا وه‌زیرێكی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه به‌هۆی گرژی ئاڵۆزیه‌كان له ولاتی سوریا ناتوانین هێشتا ئه‌و په‌نابه‌رانه دیپۆرت بكه‌ینه‌وه به‌ڵام له ئاینده‌دا ئه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌ره‌می باڤاریای ئه‌ڵمانیا Joachim Herrmann، به ئاژانسی DPA ڕاگه‌ویاند: ئه‌م بڕیاره زۆرینه‌ی سوریه‌كان ناگرێته‌وه به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك له‌وانه كه كاری تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه یاخود سه‌ر به گروپی ئیسلامی تووندڕه‌ون. نزیكه‌ی 90 په‌نابه‌ری سوری هه‌ن له ئه‌ڵمانیا كه به‌ڵگه‌مان لایه سه‌ر به گروپی تووندڕه‌وی ئیسلامین. ئه‌م بڕیاره ئه‌وان ده‌گرێته‌وه بۆ دیپۆرت كردنیان بۆ سوریا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News