په‌نابه‌ران

ئه‌ڵمانیا: ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ وڵاتی یۆنان مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌ ڕاده‌گیرێن

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ وڵاتی یۆنان مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌، ئه‌ڵمانیا كه‌یسه‌كانیان ڕاده‌گرێت

 

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانیا Welt am Sonntag، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتی یۆنان مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌ و ڕوو له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن و سه‌ر له‌ نوێ داوای مافی په‌نابه‌ری ئه‌كه‌نه‌وه‌، كه‌یسه‌كانیان له‌ لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌ تا كاتێكی نادیار ڕاده‌گیرێت.

ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ یۆنان مافی په‌نابه‌ری وه‌ر ئه‌گرن، ڕوو له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن و مافیان پارێزراو ده‌بێت به‌ڵام سه‌ر له‌ نوێ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا داوای مافی په‌نابه‌ری ئه‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كان، له‌ ساڵی 2020دا نزیكه‌ی 7.100 په‌نابه‌ر كه‌ له‌ یۆنان خاوه‌ن مافی په‌نابه‌ری بوون، ڕوویا  له‌ ئه‌ڵمانیا كرد و له‌وێ دووباره‌ داوای مافی په‌نابه‌ریان كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها ته‌نها له‌ مانگی 1 و 2ی ساڵی 2021دا زیاتر له‌ 2.100 كه‌س كه‌ خاوه‌نی مافی په‌نابه‌ری بوون له‌ یۆنان، دووباره‌ له ئه‌ڵمانیا داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه‌.

به‌رپرسه‌كی ئۆفیسی مافی په‌نابه‌ری ئه‌ڵمانیا (BAMF) رایگه‌یاند به‌شێكی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ یۆنانه‌وه‌ مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌ و پارێزراون، له‌ ئه‌ڵمانیا دووباره‌ داوای مافی په‌نابه‌ری ئه‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ پێی ئۆفیسی مافی په‌نابه‌ری ئه‌ڵمانیا (BAMF) ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ 23/12/2020ه‌وه‌ مافی په‌نابه‌ریان له‌ یۆنا  وه‌رگرتووه‌ و پارێزراون و سه‌ر له‌ نوێ له‌ ئه‌ڵمانیا داوای مافی په‌نابه‌ری ئه‌كه‌ن، كه‌یسه‌كانیان تا مه‌وه‌یه‌كی نادیار ڕاده‌گیرێت.

یۆنان تۆمه‌تباره‌ به‌ پلانی ستراتیجی

ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، ئالێكساندێر ترۆم (Alexander Throm) و ئه‌ندامی پارتی كریستیانه‌ دیمۆكراته‌كان ڕایگه‌یاند: ترسم له‌وه‌دایه‌ كه‌ یۆنان پلانێكی نوێی ستراتیجی به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌. هه‌روه‌ها پێویسته‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا جه‌خت له‌ یۆنان بكات، هاوكاری په‌نابه‌ره‌كان بكات و هه‌مووخزمه‌ت گوزاریه‌كیان بۆ دابین بكات. تاكو ئه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌بێت، نابێت ڕێگه‌ به‌و كه‌سانه‌ بدرێت كه‌ مافی په‌نابه‌ریان هه‌یه‌ له‌ یۆنان، ڕوو له‌ هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه‌ن.

یۆنان به‌ پێی پێویست هاوكاری په‌نابه‌ران ناكات

داواكارانی مافی په‌نابه‌ری یاخود ئه‌وانه‌شی مافی په‌نابه‌ری وه‌ر ئه‌گرن له‌ یۆنان، به‌ په‌ی پێویست هاوكاریان ناكرێت و خزمه‌تیان ناكرێت. به‌ تایبه‌ت، به‌شێكی له‌و كه‌سانه‌ی مافی په‌نابه‌ری وه‌ر ئه‌گرن، له‌ شه‌قامه‌كانی یۆناندا ده‌ژین.

به‌ پێی ڕێكخراوی Vasilika Moon، له‌ كۆتای مانگی 1ی ئه‌مساڵدا پرۆگرامی فیلۆكسه‌نیا (Filoxenia) ڕاوه‌ستا، ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌، له‌ شه‌قامه‌كاندا بمێننه‌وه‌. له‌ ئێستادا نزیكه‌ی 7.000 په‌نابه‌ر كه‌ مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌ بێ خانو و جێگان و ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌.

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس به‌ مه‌ڵپه‌ڕی InfoMigrants ڕایگه‌یاند، ئێمه‌ دوای ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری به‌ په‌نابه‌ران ده‌ده‌ین، هاوكاریان ده‌كه‌ین خانو بدۆزنه‌وه‌ هاوكاریشیان له‌ كرێ خانوه‌كه‌ بۆ دابین ده‌كه‌ین. به‌ڵام پێویسته‌ خۆشیان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی كار بده‌ن. ناتوانین تا هه‌تایه‌ هاوكاری په‌نابه‌ران بكه‌ین.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی Welt am Sonntag

پشتییان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button