په‌نابه‌ران

ئه‌ڵمانیا به‌ نیازه‌ ڕێگری بكات له‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌ ئیقامه‌وه‌ له‌ یۆنانه‌وه‌ ڕووی تێده‌كه‌ن

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانه‌ له‌ كۆچی یاسایی په‌نابه‌رانی یۆنان به‌ره‌و و وڵاته‌كه‌ی

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ یۆنانه‌وه‌ مافی په‌نابه‌ری وه‌رده‌گرن، دووباره‌ ڕوو له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن و داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌نه‌وه‌

 

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ داهاتوودا كۆنترۆڵی گه‌شته‌ ئه‌سمانیه‌كان توودتر بكات به‌ تایه‌ت بۆ ئه‌و فرۆكانه‌ی له‌ یۆنانه‌وه‌ ڕوو له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ وڵاتی یۆنان مافی په‌نابه‌ری وه‌رده‌گرن، به‌ یاسایی ڕوو له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن و دووباره‌ داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌نه‌وه‌. وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، هۆرست زیهۆفه‌ر (Horst Seehofer) نیگه‌رانه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر كارێكی جدی بۆ ئه‌م دۆخه‌ نه‌كرێت، كۆنترۆڵی گه‌شته‌ ئه‌سمانیه‌كان له‌ یۆنانه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا تووندتر ده‌كات.

له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ڕایگه‌یاند، ئێمه‌ چه‌ندین جار له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیامان داوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌ یاسایی ڕوو له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن و پێكه‌وه‌ ڕێكه‌وتنێكمان واژوو كردووه‌، كه‌ له‌ داهاتوودا جێ به‌جێی ده‌كه‌ین. كێشه‌ و ئاڵۆزیه‌كانی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران، ته‌نها په‌یوه‌ست نین به‌ وڵاتێك به‌ڵكو به‌ یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ به‌ گشتی.

زیهۆفه‌ر ده‌ڵێت: زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ریان له‌ ئه‌ڵمانیا تۆمار كردووه‌، سه‌ر به‌و په‌نابه‌رانه‌ن كه‌ له‌ وڵاتی یۆنانه‌وه‌ داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه‌ یاخود خاوه‌نی ئیقامه‌ن له‌ یۆنان. ئه‌وه‌ ناكرێت به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت. نابێت هیچی دیكه‌ له‌ چاوه‌ڕوانیدا بین.

به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا 80.000 په‌نابه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیا داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه‌ كه‌ 34.000 كه‌سیان په‌نابه‌رن له‌ یۆنان مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌ یاخود داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه‌. حكومه‌تی یۆنان له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌ و دووباره‌ ڕوویان له‌ ئه‌ڵمانیا كردووه‌، یۆنان ته‌نها یه‌ك كه‌سیانی وه‌رگرتۆته‌وه‌ تا ئێستا.

زیهۆفه‌ر، هۆشداریدا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت، ئه‌وكات كۆنترۆڵی گه‌شته‌ ئه‌سمانیه‌كانی له‌ یۆنانه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمایا تووندتر ده‌كات. هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌ بڕوای من ئه‌وه‌ كاریگه‌ری باشی ده‌بێت كه‌ ئه‌مه‌وێت جێ به‌جێی بكه‌م، ئه‌گه‌ر له‌ گه‌ڵ یۆنان هیچ ڕێكه‌وتنێك ئه‌نجام نه‌ده‌ین. چونكه‌ ئێمه‌ هاوكاریه‌كی گه‌وره‌ی یۆنانمان كرد. هاوكاری 3.000 په‌نابه‌رمان كرد كه‌ له‌ كه‌مپی مۆریا به‌هۆی ئاگره‌وه‌ ژیاناین كه‌وته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. هیچ وڵاتێكی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌و شێوه‌یه‌ هاوكاری یۆنانی نه‌كردووه‌. كاتێكیش هاوكاری وڵاتێك ده‌كه‌یت، له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یت كه‌ ئه‌ویش كارێكت بۆ ده‌كات به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ ئیقامه‌وه‌ ڕوو له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن.

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا:

له‌یه‌ك تێگه‌یشتنێكمان هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ یۆنان كه‌ هاوكاری مادی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ین تاكو شوێنی مانه‌وه‌ بۆ په‌نابه‌ران دابین بكه‌ن و له‌ ڕێگه‌ی ته‌ندروستیه‌وه‌ خزمه‌تی زیاتری په‌نابه‌ران بكرێن. وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ڕازیه‌ به‌ڵام هێشتا

 

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ په‌نابه‌رانی یۆنان، دوای ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری وه‌رده‌گرن، دووباره‌ ڕوو له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌نه‌وه‌ و داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت كارێك بكه‌ن تاكو ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ به‌رده‌وام نه‌بن.     به‌ پێی پلانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، ئه‌گه‌ر هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌ گه‌ڵ یۆنان ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وا له‌ داهاتوودا، هه‌ر په‌نابه‌رێك به‌ فرۆكه‌ له‌ یۆنانه‌وه‌ ده‌گاته‌ ئه‌ڵمانیا، ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كه‌ین و ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی یۆنانی ده‌كه‌ینه‌وه‌. له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا، له‌ سه‌ر داوای یۆنان په‌نابه‌رمان دیپۆرتی یۆنان نه‌كرده‌وه‌ به‌ڵام ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه‌. 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا پێی وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها كێشه‌ی دوو وڵاتی ئه‌ندام نین به‌ڵكو پێویسته‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ كۆده‌نگی ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ چاره‌سه‌ر بكات به‌ یاسایه‌ك. ناكرێت وڵاتانی ئه‌ندام تاكلایانه‌ چه‌ند بڕیارێك ده‌ربكه‌ن، ده‌بێت یه‌كێتی ئه‌وروپا بێ وه‌ستان و تاخیر بوون چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ بكات.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button