په‌نابه‌ران

ئه‌ڵمانیا به‌ نیازه‌ یاسایه‌ك دژی په‌نابه‌ران جێ به‌ جێ بكات

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت یاسای دوبلین بگۆڕێت

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هۆرست زیهۆفه‌ر (Horst Seehofer) له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ گه‌ڵ 5 وه‌زیری وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا باسی یاسای دوبلینی كرد كه‌ پێویته‌ گۆڕانكاری تێدا بكرێت چونكه‌ تا ئێستا به‌ پێی پێویست جێ به‌ جێ ناكرێت و ناتوانرێت به‌كار بهێندرێت وه‌ك یاسای پێدانی مافی په‌نابه‌ری.

 

زیهۆفه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌یكدا له‌ گه‌ڵ 5 وه‌زی ناوخۆی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ میونیخ جه‌ختی له‌وه‌ كرد كه‌ ناتوانن یاسای دوبلین به‌كار بێنن بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌ری له‌ كاتێكدا له‌ لایه‌ن هیچ وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ پێی پێویست جێ به‌ جێ ناكرێت.

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له‌ گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا (فه‌ڕه‌نسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، به‌ریتانیا و پۆڵه‌ندا) پرۆژه‌یه‌كی نوێی خسته‌ ڕوو كه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌ یاسای دوبلین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا یه‌كێتی ئه‌وروپا بتوانێت به‌رگری بكات له‌ دروست بوونی كریزێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران.

یاسای دوبلین

به‌ پێی یاسای دوبلین كه‌ تا ئێستا هه‌یه‌، هه‌ر په‌نابه‌رێك ڕوو ده‌كاته‌ وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، یه‌كه‌م وڵات به‌رپرسه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی و پێدانی مافی په‌نابه‌ری. بۆ نمونه‌، هه‌ر په‌نابه‌رێك له‌ توركیاوه‌ ڕوو ده‌كاته‌ یۆنان، (یۆنان یه‌كه‌م وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ و ئه‌و به‌رپرسی كه‌یسه‌كه‌یه‌تی) به‌و هۆیه‌ش ئه‌و په‌نابه‌ره‌ مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ ڕوو بكاته‌ وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپا و دووباره‌ داوای مافی په‌نابه‌ری بكات. له‌ هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپا دووباره‌ داوای مافی په‌نابه‌ری بكات، ئه‌گه‌ر یۆنان داوای بكاته‌وه‌، ئه‌وكات له‌ وڵاتی دووه‌م ڕه‌فزی پێده‌درێت و دیپۆرتی یۆنان ده‌كرێته‌وه‌.

پرۆژه‌ی نوێی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا

ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز و نوێ به‌رگری له‌ كۆچی نایاسایی و چاره‌سه‌ری په‌نابه‌ران بكات.

پرۆژه‌ی زیهۆفه‌ر ده‌ڵێت كه‌ له‌ داهاتوودا هه‌ رپه‌نابه‌رێك ده‌یاوێت ڕوو بكاته‌ وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ خاكی ئه‌وروپا، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر كه‌یس و داواكه‌ی بكرێت و دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ ستانداردی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ڵام بدرێته‌وه‌ ئایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ پێویستی به‌ پاراستن هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا یاخود نا.

بۆ نمونه: به‌ پێی ئه‌و پڕۆژه‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، ئه‌گه‌ر په‌نابه‌رێك له‌ توركیا بێت، پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ یۆنان، پێویسته‌ له‌ ناو خاكی توركیاوه‌ داوای مافی په‌نابه‌ری بكات و دواتر لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت له‌ سه‌ر كه‌یس و داواكه‌ی له‌ لایان یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌. ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت په‌نابه‌ره‌كه‌ قبولی پاراستن بكرێت، ئه‌وا، یه‌كێك له‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ری ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نسا یاخود هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ری گرێت، به‌ فرۆكه‌ له‌ توركیاوه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كرێت و له‌و وڵاته‌یش به‌ ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی ده‌كرێت ئایا مافی په‌نابه‌ری پێ بدرێت یاخود نا. هه‌ر په‌نابه‌رێك ڕه‌فز وه‌ر بگرێت به‌ هاوكاری FRONTEX دیپۆرتی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ لێی هاتووه‌.

ئه‌م پێشنیاره‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ لایه‌ن وه‌زیرانی ناوخۆی هه‌ر 5 وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا (فه‌ڕه‌نسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، پۆڵه‌ندا، به‌ریتانیا) قبوڵ كرا و ڕازی بوون به‌م پڕۆژه‌یه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر كه‌یسی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكرێت.

زیهۆفه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ئاماده‌ بكرێت بۆ كۆتایی ساڵی 2020 و بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و جێگه‌ی یاسای دوبلین بگرێته‌وه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا به‌رپرسی كۆچ و كۆچبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌روپا دیمیتریس ئاڤرامۆپولۆس (Dimitris Avramopoulos) كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوو، ئه‌ویش ڕازی بوو به‌م پێشنیاره‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ده‌توانرێت به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز دۆخیكه‌ كۆنترۆڵ بكرێت.

ڕێكخراوێكی ئه‌ڵمانی به‌ ناوی Pro Asyl بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ، ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ مافی سه‌ره‌كی په‌نابه‌ران ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ بۆ پاراستنی ژیانیان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌ پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ په‌نابه‌ران مافی وه‌رگرتنی پارێزه‌ریان نیه‌ تاكو به‌رگری له‌ كه‌یسه‌كانیان بكات ئه‌گه‌ر ڕه‌فز وه‌ر بگرن. هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌شیان نابێت ڕوو بكه‌نه‌ دادگا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بدات له‌ سه‌ر داوا و مافه‌كانیان.

هه‌روه‌ها گوتیشی كه‌ ئه‌م پێشنیاره‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داواكانی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ سه‌ر بكه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی مافه‌ ڕه‌واكانیان جێ به‌ جێ بكه‌ن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
سە‌رچاوە‌: ئاژانسی ئە‌ڵمانی DW
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button