
دوای ڕووداوه‌كانی كه‌مپی مۆریا له دورگه‌ی لێسڤۆس، ئه‌ڵمانیا داوای هاوكاری وڵاتانی ئه‌ندام ده‌كات ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی مۆریا وه‌ربگرن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایكۆ ماس، داوای له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، هاوكاری یۆنان بكه‌ن و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌مپی مۆریا كه تووشی كاره‌سات بوون له كه‌مپی مۆریا وه‌ریان بگرن.
له پێگه‌ی فه‌رمی خۆیدا له تویته‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند:
به ئه‌ركی خۆمانی ئه‌زانین به زوترین كات ڕێگه چاره‌یه‌ك دیاری بكه‌ین تاكو هاوكاری یۆنان بكه‌ین. یه‌كێك له‌وانه دابه‌شكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دورگه‌ی لێسڤۆس به وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
خۆپیشاندان له ئه‌ڵمانیا بۆ پاڵپشتی كردن له په‌نابه‌رانی مۆریا
له 60 شاری جیا جیای ئه‌ڵمانیا هه‌زاران په‌نابه‌ر و هاوڵاتی ئه‌ڵمانی ڕژانه ناو شه‌قامه‌كان و داوایان له حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كرد په‌نابه‌رانی مۆریا وه‌ربگرن.
به دروشمی ”شوێنمان بۆ هه‌مووان هه‌یه” ئه‌ڵمانیه‌كان داوایان كرد چاره‌سه‌رێك بۆ په‌نابه‌رانی دورگه‌ی لێسڤۆس به زوترین كات بدۆزرێته‌وه و دابه‌ش به وڵاتانی ئه‌ندام بكرێن. هه‌روه‌ها ناڕه‌زاتییان به‌رامبه‌ر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، هۆرست زیهۆفه‌ر كرد كه ڕێگری ده‌كات له وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی دورگه‌كانی یۆنان.


وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه یۆنانیه و نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ین، لێمان پرسی تا چه‌ند یه‌كێتی ئه‌وروپا و گرنگی ده‌دات به دابه‌شكردنی په‌نابه‌رانی كه‌مپی مۆریا؟ ئایه وڵاتانی ئه‌ندام، هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان وه‌رده‌گر؟
له وه‌ڵامدا تایبه‌ت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
ئه‌ڵمانیا داوای كردووه منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و بێ دایك و باوك به وڵاتانی ئه‌ندام دابه‌ش بكرێن و هاوكاری یۆنان بكه‌ن. ژماره‌ی ئێو منداڵانه‌یش زیاتر نابێت له 1.200 منداڵ. به‌ڵام زۆر ئه‌سته‌مه هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان دابه‌ش بكرێن، چونكه زۆر وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه كه نایه‌وێت یه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ربگرێت. ژماره‌ی په‌نابه‌رانی مۆریایش 13.000 په‌نابه‌ر تێپه‌ڕ ده‌كات و هیچ وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌رگیز ڕازی نابێت ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌ربگرێت. ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌یه‌كی كه‌م، بۆ نمونه ته‌نها ئه‌و خێزانانه‌ی حاڵه‌ت تایبه‌تن، پێویستیان به پێداویستی تایبه‌ت هه‌یه، چه‌ند وڵاتێكی ئه‌نده‌م وه‌ریان بگرن به‌ڵام به بۆ دابه‌شكردنی هه‌موویان به ئه‌سته‌می ده‌زانم
بڕیار وایه داواكه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و منداڵانه‌ی مۆریا كه ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه و بێ دایك و باوكن، به‌م زووانه گفت و گۆی له سه‌ر بكرێث و بڕیارێكی له سه‌ر بدرێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News