په‌نابه‌رانجیهان

ئه‌ڵمانیا زیاتر له‌ 9.000 په‌نابه‌ری دیپۆرت كردۆته‌وه‌

ئه‌ڵمانیا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ په‌نجه‌مۆری وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپایان هه‌یه‌، دیپۆرتیان ده‌كاته‌وه‌

 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ساڵی 2018 دا، ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌ری زیاتری دیپۆرت كرده‌وه‌ له‌و رێژه‌یه‌ی كه‌ وه‌ری گرت،

به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له‌ پرسیارێكی ئه‌ندام په‌رلامانی پارتی De LInke, ؛ولا گێلپكێ، ڕایگه‌یاند : له‌ 11 مانگی ساڵی 2018 دا، 9,209 په‌نابه‌ر به‌ پێی رێكه‌وتنامه‌ی دوبلین دیپۆرتی ئه‌و وڵاتانه‌ كرانه‌وه‌ كه‌ تێیدا یه‌كه‌م جار داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردبوو و له‌ هه‌مان كات دا، ئه‌ڵمانیا 7.580 په‌نابه‌ری وه‌ر گرت.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری فه‌رمی Pishti-News, به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ ساڵی 2015 و 2016 دا، به‌ هۆی كۆچ كردنی زۆری كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا، حكومه‌ت نه‌یده‌توانی له‌ نێوان 6 مانگ دا به‌ پێی ڕێكه‌وتنامه‌ی دوبلین، لێكۆلینه‌وه‌ له‌ سه‌ر كه‌یسه‌كان بكات. به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ی به‌ پێی هه‌مان رێكه‌وتنامه‌، دوای 6 مانگ، هه‌ر وڵاتێك لێكۆلینه‌وه‌ له‌ سه‌ر په‌نابه‌ره‌كان نه‌كات و دیپۆرتیان نه‌كاته‌وه‌، ئه‌وكات به‌رپرسیارێتی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ سه‌ر ئه‌ستۆی ئه‌و وولاته‌ ده‌بێت كه‌ روویان تێ كردووه‌.

ساڵی 2016 زیاتر له‌ 12.000 (12.091) په‌نابه‌ر روویان كرده‌ ئه‌ڵمانیا و له‌ هه‌مان ساڵیش دا 3.968 په‌نابه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌,به‌ پێی رێكه‌وتنامه‌و دوبلین, دیپۆرتی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كران.

له‌ ساڵی 2018 دا، ته‌نیا 6 په‌نابه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ دیپۆرتی یۆنان كرانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌ ساڵی 2011 تا 2017 ڕاگیرا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ رێژه‌ی كه‌مپه‌كانی یۆنان زۆر زیادیان كردبوو و بار و دۆخی كه‌مپه‌كانیش باش نه‌بوون بۆ مانه‌وه‌.

دوای په‌یوه‌ندی كردنی به‌ڕێوبه‌ری پشتی-نیوز به‌ ئاژانسی dpa ئه‌ڵمانی، ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌ڵمانیا زۆربه‌ی په‌نابه‌ره‌كانی دیپۆرتی ئیتاڵیای كردۆته‌وه‌ ، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان په‌نجه‌مۆری مافی په‌نابه‌رێتی ئه‌و وڵاته‌یان هه‌بوو.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button