
دوای سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، هۆرست زیهۆفه‌ر (Horst Zeehofer) له مانگی 10ی ئه‌مساڵ بۆ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان و كۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، ڕایگه‌یاند كه ئه‌ڵمانیا هاوكاری یۆنان ده‌كات بۆ ڕاگرتنی په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كاندا.
له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی زیهۆفه‌ر بۆ ئه‌سینا، به‌ڵێنیدا به حكومه‌تی یۆنان كه ئه‌ڵمانیا هاوكاری زیاتری یۆنان بكات له داهاتوو بۆ ڕاگرتنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كاندا به تایبه‌تی له وه‌رزی زستاندا. به‌ڵێنه‌كه‌یشی جێبه‌جێ كرا.
55 بارهه‌ڵگر له ئه‌ڵمانیاوه به به‌تانی و لێفه و پشتی و سیسم و پێداویستی ڕۆژانه‌ی په‌نابه‌ران نێردران بۆ یۆنان بۆ هاوكاری په‌نابه‌ران له وه‌رزی زستاندا.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا 55 بارهه‌ڵگر به كۆمه‌كی هاوكاری گه‌یشتنه یۆنان و ڕاده‌ستی حكومه‌تی یۆنان كران. ئه‌م كۆمه‌كه بۆ خزمه‌ت گوزاری 10.000 په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كانی یۆنان. به‌م شێوه ئه‌ڵمانیا نیشانه‌ی ئه‌وه ده‌دات كه به كرداره‌وه ده‌یه‌وێت هاوكاری یۆنان بكات له كاتێكدا كریزی په‌نابه‌ران له‌م وڵاته دروست بووه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران، له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه بۆ یۆنان 55 بارهه‌ڵگر گه‌یشتن كه تێچووی كۆمه‌كه‌كه ده‌گاته 1,56 ملیۆن یۆرۆ.
-
5.000 قه‌ره‌وێڵه‌ی نوستن
-
9.988 سیسه‌م
-
30.620 به‌تانی و لێفه
-
864 پشتی
-
750 به‌تانی تایبه‌ت بۆ زستان
-
9.330 سێتی خه‌وتن
-
7.000 به‌تانی گه‌رمی سه‌فه‌ری (بۆ به‌كارهێنانی یه‌ك جار)
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News