
له سه‌ره‌تای ساڵی 2019ه‌وه تا كۆتای مانگی 9, ڕێژه‌ی داوای كردنی مافی په‌نابه‌ری له ئه‌ڵمانیا له %11 به‌راورد به ساڵی 2018 كه‌می كردووه
به پێی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، نزیكه‌ی 110.300 په‌نابه‌ر له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كه‌وه تا ئێستا داوای مافی په‌نابه‌رییان كردووه. ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له %11,4 كه‌متره له ساڵی 2018.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، هۆكاری ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه هاوڵاتی سوری و عێراقی و هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌مساڵ كه‌متر گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا.
له هه‌مان كاتدا، ده‌زگای كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌ڵمانیا (BAMF) ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی تورك ئه‌مساڵ زۆر زیادی كردووه.
تا ئێستا 54.662 كه‌یسی په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاش كێشه‌ی له گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسانه هه‌یه كه ڕه‌فزێكیان وه‌رگرتووه و په‌نابه‌ران داوای ئیستینافیان كردۆته‌وه یاخود ئه‌وانه‌ی داوای بڕیاری دادگایان كردۆته
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، هۆرست زیهۆفێر، وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، مه‌ترسی دروست بوونی لێشاوێكی گه‌وره‌تری هاوشێوه‌ی ساڵی 2105 هه‌یه ئه‌گه‌ر دۆخی كۆچی نایاسایی چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌گه‌ر هاوكاری وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌كه‌ین، سنوره‌كانیان بپارێزن، ئه‌وا، دۆخه‌كه ده‌ترازێت و هه‌رگیز سیاسه‌تێكی هاوبه‌شی پێدانی مافی په‌نابه‌ری له ئه‌وروپا دروست نابێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News