
ئه‌ڵمانیه چی دیكه له ڕزگار كردنی كۆچبه‌ران له ده‌ریای ناوڕاست دا به‌ژدار نابێت
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بریاری دا چی دیكه به‌شداری رزگار كردنی كۆچبه‌ران له ده‌ریای ناوڕاست دا نه‌كات، به هۆی ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره حكومه‌تی ئیتاڵیا مامه‌ڵه كردنی به‌رامبه‌ر به كۆچبه‌ران زۆر توند كردووه به تایبه‌تی به‌رمابه‌ر به‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه رزگار ده‌كرێن و ڕه‌وانه‌ی ئیتاڵیا ده‌كرێن.
له ساڵی 2015ه‌وه هه‌ڵمه‌تێك له ده‌ریای ناوڕاست دا دامه‌زراوه به ناوی ”هه‌ڵمه‌تی سۆفیا” بۆ رزگار كردنی كۆچبه‌ران ده‌ستگیر كردنی قاچاخجیه‌كان. تا ێشتاش توانرا 140 قاچاخچی ده‌ستگیر بكرێن و 400 یه‌خت ده‌ست به سه‌ردا بگیرێن‌و هه‌زاران كۆچبه‌ریش رزگار بركێن. حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: به‌رلین هیچ هێزێكی سه‌ربازنی ده‌ریای نانێرێت بۆ ده‌ریای ناوڕاست بۆ ”هه‌ڵمه‌تی سۆفیا” بۆ رزگار كردنی كۆچبه‌ران و ده‌ستگیر كردنی قاچاخچیه‌كان.
له هه‌مان كاتد، وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا، ماتێۆ سالڤینی (Mateo Salvini) له ئاكاونتی فه‌یسبوكی خۆی دا ڕایگه‌یاند:
ئه‌مه رێكه‌وتنێك بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتاڵیا گشت كۆچبه‌ره رزگار كراوه‌كان لوه‌ر بگرێت و ئیتاڵیاس ئه‌و كاره‌ی جێ به جێ كرد و تا ئێستا زیاتر له 50.000 كۆچبه‌ری رزگار كراوی وه‌ر گرتووه. هه‌ر وڵاتێك خۆی له‌م باره‌یه‌وه ده‌كشێته‌وه، گرفتی ئێمه نیه…
یه‌ختێك به ناوی ئاوزبورگ (Augsburg) له ده‌ریای ناوڕاست دا بۆ ”هه‌ڵمه‌تی سۆفیا” به كار ده‌هێنرا، ئه‌ڵمانیاش دوای ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی ئیتاڵیا رازی نیه كۆچبه‌ره رزگار كراوه‌كان وه‌ر بگرێت خۆی له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا ده‌كشێنێته‌وه.
ستێفان لیبیخ، به‌رپرسی حیزبی Die Linke ئه‌ڵمانی به شێوه‌یه‌كی تونده‌وه، وه‌ڵامی ئیتاڵیایی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه كارێكی تراژیدیایه، پێویسته ”هه‌ڵمه‌تی سۆفیا” له ده‌ریای ناوڕاست دا به‌رده‌وام بێت.
به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ستی ماڵپه‌ری Pishti-News كه‌وتون، تا ئێستا به هۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه، زیاتر له 140 قاچاخچی له ده‌ریای ناوڕاست دا ده‌ستگیر كراون و 400 یه‌خت ده‌ستیان به سه‌ردا گیراوه و هه‌زاران كۆچبه‌ریش رزگار كراون له ئاوه‌كانی لیبیا و ئیتاڵیاش دا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News