په‌نابه‌ران

ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا له‌ سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ڕێكه‌وتن…

ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا رێكه‌وتنێكیان ئه‌نجام دا له‌ سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ دووباره‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌لمانیا هۆرست زیهۆفه‌ر، ئه‌مرۆ ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌ڵمانیا رێكه‌وتنێكی ئه‌نجامدا له‌ گه‌ڵ ئیتاڵیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ دووبارا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش به‌م زووانه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ردوو لا واژوو ده‌كرێت.

ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێش ماوه‌یه‌ك ئه‌ڵمانیا و یۆنان و ئیسپانیا هه‌مان رێكه‌وتنیان ئه‌نجامدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌ فه‌رمی وتی كه‌ له‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی په‌نجه‌مۆری یۆنانیان هه‌یه‌ یاخوت ئیسپانیا و روویان كردۆته‌ ئه‌ڵمانیا و دووباره‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێردا دیپۆرتی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م جار داوای مافی په‌نابه‌رێتی كردبوو.

وه‌ك تیمی Pishti-News, له‌ مانگی 6ئه‌وه‌ به‌ هه‌واڵی فه‌رمی په‌نابه‌رانمان ئاگادار كرده‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ یۆنان .

هۆرس زیهۆفه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ ئاشكرای كرد، كه‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ یۆنان یاخوت له‌ ئیتاڵیا و ئیسپانیا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ و پاشان روویان كردۆته‌ ئه‌ڵمانیا، له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێردا ره‌وانه‌ی ئه‌و وولاته‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م جار تێیدا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌.

هه‌روه‌ها وتیشی: بۆ جێ به‌ جێ كردنی ئه‌م رێكه‌وتنه‌، پێویسته‌ من واژووی بكه‌م له‌ گه‌ڵ ماتێۆ سالڤینی، وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا و پێشم وایه‌ چه‌ند رۆژێكی پێده‌چێت.

بریار وایه‌ له‌ چه‌ند رۆژێكی داهاتوودا، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا به‌ فه‌رمی ورده‌كاری رێكه‌وتنه‌كه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌..

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button