
ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا بڕیاریاندا وه‌زیری ناوخۆی هه‌ردوو وڵات ڕه‌وانه‌ی ئه‌سینا و توركیا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ڕێكه‌وتنامه‌ی ساڵی 2016ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا جێ به جێ بكرێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كه ڕێژه‌ی كۆچبه‌ران له توركیاوه به‌ره‌و یۆنان له ڕێگه‌ی ده‌ریای ئیجه‌وه زۆر زیادی كردووه و ڕاوێشكاری ئه‌ڵمانیا ئانگێلا مێركل، به پێی ئاژاندی Deutsche Welle، ده‌ترسێت لێشاوێكی هاوشێوه‌ی 2015 دروست ببێته‌وه كه ئه‌وه زیانی گه‌وره‌و به پارتی CDU و مێركل دا، چونكه له سه‌ر بڕیاری خوتی مێركل، سنوره‌كان واڵا بوون.
به پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هۆرست زیهۆفه‌ر (Horst Seehofer) و وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا كریستۆف كاستانێر (Christophe Castaner) و به‌رپرسی دۆخی كۆ|چ و كۆچبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دیمیتریس ئاڤرامۆپولۆس (Dimitris Avramopoulos) له‌م نزیكانه‌دا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره و ئه‌سینا بكه‌ن، تاكو ڕێكه‌وتنامه‌ی ساڵی 2016ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا 100% جێ به جێ بكرێت.
بڕیار وایه هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر توركیا ده‌ر ببڕن، چونكه ماوه‌یه‌كه سنوره‌كانی به پێی پێویست نه‌پاراستووه و هه‌ڕه‌شه له یه‌كێتی ئه‌وورپا ده‌كات له كاتێكدا ڕێكه‌وتنێكی واژوو كردووه. هه‌روه‌ها به پێی ئاجێندای ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا، بڕیار وایه سه‌ردانی ئه‌سیناش بكه‌ن و داوا له حكومه‌تی یۆنان بكه‌ن، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه بڕیار وایه دیپۆرتی توركیا بكرێنه‌وه، به شێوه‌یه‌كی خێرایی جێ به جێی بكه‌ن له به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌ڵمانیا هاوكاری ته‌كنیكی به حكومه‌تی یۆنان ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی دیپۆرت كردنی كۆچبه‌ران له یۆنانه‌وه بۆ توركیا به شێوه‌یه‌كی خێرایی ئه‌نجام بدرێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)