جیهان

ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا به‌ نیازن رێگایه‌كی سنوره‌كانیان بۆ په‌نابه‌ران دابخه‌ن

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، هۆرست زیهۆفێر له‌ گه‌ڵ راوێژكاری نه‌مسا، سێباستیان كورج (Sebastian Kurz), چاوپێكه‌وتنێكیان ئه‌نجامدا له‌ ڤیێنا و گرنگترین مژاری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان، باسی په‌نابه‌ران و چۆن كار كردن له‌ سه‌ر دۆخ و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌نابه‌ران بوو.

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ ڕێكه‌وتنێكیش له‌ گه‌ڵ ئیتاڵیا ئه‌نجام بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌وروپا و بۆ ئێمه‌یش زۆر گرنگه‌ به‌شێك له‌ سنوری نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا به‌ ته‌واوی دابخه‌ین تاوه‌كو ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی كه‌مبێته‌وه‌.

له‌ هه‌مان كتادا، راوێژكاری نه‌مسا گوتی: مه‌به‌ستی ئێمه‌ وه‌یه‌ كه‌ رێژه‌ی په‌نابه‌ران كه‌مبێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ڕه‌گه‌ی وشكانی روو ده‌كه‌نه‌ نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا، بۆیه‌ پاراستنی سنوره‌كانمان كارێكی گرنگ ئه‌بێت.

هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینی 06/07/18 سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، زان كلۆد یونگێر، له‌ گه‌ڵ راوێژكاری نه‌مسا له‌ ڤیێنا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ هێزی FRONTEX به‌ 10.000 سه‌رباز زیاد ده‌كات بۆ پاراستنی سنوره‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش له‌ مانگی 9ی 2018 ده‌ست پێ ده‌كات و پێویسته‌ تا ساڵی 2020 هه‌ر 10.000 سه‌ربازه‌كه‌ له‌ خزمه‌تی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بن.

11/07/18 تا 13/7/18 كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وه‌زیرانی ناوخۆی ئه‌وروپایه‌ له‌ ئینسبرۆوكی وڵاتی نه‌مسا ئه‌نجام ده‌درێت، و هۆرست زیهۆفێر رایگه‌یاند كه‌ ده‌رفه‌تێكی باشه‌ بۆ گفت و گۆ كردن له‌ گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا تاوه‌كو به‌ زوترین كات، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا رێكه‌وتنێكی هاوشه‌وه‌ی یۆنان واژوو بكه‌ین.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

سه‌رچاوه‌: The Guardian

Real.gr

Reuters

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button