
له كاتی داگیر كردنی شنگال له لایه‌ن چه‌كدارانی داعش، ژماره‌یه‌كی زۆری یه‌زیدیه‌كان روویان كرده ئه‌وروپا به تایبه‌تی وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
له دوای كۆتای هاتنی داعش له شنگال و ئازاد كردنی ئه‌و ناوچانه له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌كی جیاواز تاماشای یه‌زیدیه‌كان ده‌كات ، چونكه له ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌ی داعشیان له سه‌ر نه‌ماوه و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری شنگالیش پارێزراون.
به پێی رۆژنامه‌ی ئه‌لمانی Neue Osnabrücker Zeitung كه رۆژی شه‌ممه بڵاو كرایه‌وه، وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ ساڵی 2018 له %60 مافی په‌نابه‌رێتی دا به یه‌زیدیه‌كان.
به پێی زانیاریه‌كانی هه‌مان رۆژنامه، له ساڵی 2018 نزیكه‌ی 5,500 (5,350) په‌نابه‌ری یه‌زیدی مافی په‌نابه‌رێتیان له ئه‌ڵمانیا وه‌ر گرت كه زۆربه‌یان عێراقی بوون.
له ساڵی 2017 دا، له %85 یه‌زیدیه‌كان مافی په‌نابه‌رێتیان له ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتبوو به‌ڵام له ئێستادا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت مافی په‌نابه‌رێتی یه‌زیدیه‌كان كه‌متر بكاته‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News