
ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له وڵاتی ئیتاڵیاوه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایكۆ ماس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له به‌رلینه‌وه ڕایگه‌یاند كه ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یه هاوكاری وڵاتی ئیتاڵیا بكات و ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری لێ وه‌ر ئه‌گرێت، دوای ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رئبردوودا زیاتر له هه‌زار په‌نابه‌ری ئه‌فریقی له كه‌نار ئاوه‌كانی لیبیاوه به یه‌خت گه‌یشتنه ئیتاڵیا.
ته‌نها له ڕۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌دا، زیاتر له 2.000 په‌نابه‌ری ئه‌فریقی به چه‌ند یه‌ختێك گه‌یشتنه دورگه‌ی لامبێدوزای ئیتاڵیا. ئه‌مه‌ش وای له حكومه‌تی ئیتاڵیای كرد كه داوای هاوكاری له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات، چونكه ڕێژه‌ی كۆچبه‌ران زۆر زیادی كردووه و به ته‌نیا ناتوانێت دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكات. هه‌ر بۆیه ئه‌ڵمانیا پاڵپشتی خۆی بۆ ئیتاڵیا نواند و هایكی ماس له كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند، نابێت ئیتاڵیا به ته‌نها جێ بهێڵین ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات. دوای گفت‌و گۆمان له گه‌ڵ ئیتاڵیا، ئاشكرای ده‌كه‌ین چه‌ند په‌نابه‌ری لێ وه‌ر ئه‌گرین.
ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كات وڵاتانی ئه‌ندام پێویسته هاوكاری ئیتاڵیا بكه‌ن
هایكۆ ماس جه‌ختی له‌وه‌ش كرد كه پێویسته وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن و ده‌بێت وڵاتی دیكه‌یش هاوكاری ئیتاڵیا بكات.
له هه‌مان كاتدا، ڕێكخراوی نا حكومی MSF (پزیشكانی بێ سنور) ڕایگه‌یاند كه یه‌ختێكی خۆی ئاماده كردووه به ناوی Geo Barents، بۆ ده‌ریای ناوڕاست، تاكو كۆچبه‌ران ڕزگار بكه‌ن و نه‌هێڵ چی دیكه كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له‌و ده‌ریایه‌دا بخنكێن.
Ellen van der Velden به‌رپرسی ڕێكخراوی MSF به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، ئێمه ئه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو ده‌ریا و بۆ ڕزگار كردنی كۆچبه‌ران، چونكه ده‌بینین كه حكومه‌ته‌كان هاوكاری پێویست به كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران ناگه‌یه‌نن له كاتی پێویسته و ئه‌وه‌ش بۆته هۆكاری گیان له ده‌ستدانی سه‌دان په‌نابه‌ر.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا 557 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له ده‌ریای ناوڕاسته له كاتی هه‌وڵدانیان له لیبیاوه بۆ ئیتاڵیا، گیانیان له ده‌ست داوه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News