
پارته سیاسیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕێكه‌وتن له سه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری و دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران به وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا
له دوای مانگی 6ی ئه‌مساڵه‌وه، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌نگی له‌سه‌رده‌دات.
چۆن هاوكاری یۆنان و ئیتاڵیا ده‌كرێت
گۆڕانكاریه‌كی زۆر ده‌كرێت له سه‌ر پێدانی مافی په‌نابه‌ری و كۆچی نایاسایی له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ئه‌ڵمانیا بڕیاری له سه‌ر دا و بڕیار وایه به‌م زووانه له یه‌كێتی ئه‌وروپا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ڵمانیا بخرێته ڕوو.
پرۆژه‌یاساكه كه پارته سیاسیه‌كانی ئه‌ڵمانیا، CDU و CSU و SPD ڕێكه‌وتن له سه‌ری، باس له ڵێكۆڵینه‌وه‌ی خێرایی ده‌كات له سه‌ر په‌نابه‌ران، واته له ماوه‌یه‌كی كورتدا بزانن ئاخۆ ئه‌وه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كات كه‌یسه‌كه‌ی ڕاسته و ژیانی له مه‌ترسیدایه یاخود نا.
به‌م شێوه خێراییه ده‌زانرێت كێ په‌نابه‌ره و ژیانی له مه‌ترسیدایه و پێویستی به پاراستنه، و كێش كۆچبه‌ره و مافی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری نیه. ئه‌گه‌ر وه‌ك په‌نابه‌ر بناسێنرێت و كه‌یسه‌كه‌ی قبوڵ بكرێت، ئه‌وكات به شێوه‌یه‌كی یاسایی دابه‌ش به یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كرێت.
شێوازی دابه‌شكردنه‌كه به پێی پێوه‌ری ئابوری به‌هێز و دانیشتووانی ئه‌و وڵاته ده‌كرێت كه ڕێژه‌یه‌ك له په‌نابه‌ران له یۆنان و ئیتاڵیا وه‌ر ده‌گرن.
به پێی سیسته‌می دوبلین كه له ئێستادا هه‌یه، په‌نابه‌ران پێویسته داوای مافی په‌نابه‌ری له‌و وڵاته بكه‌ن كه یه‌كه‌م جار ڕوویان تێكردووه. ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گرنگه كه وڵاتانی یۆنان و ئیتاڵیا ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه یاخود گیر خواردووه.
بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پرۆژه‌یاساییه، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی پارتی CSU, هۆرست زیهۆفه‌ر، به نیازه له دوای مانگی 6ی ئه‌مساڵه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌كار بێنێت له یه‌كێتی ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها ڕایه‌گه‌یاند كه ئه‌ڵمانیا هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسه‌تی كۆچ كردن بكه‌ین.