
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌فغانستا وڵاتێكی كێشه له‌سه‌ره و شه‌ڕی تێدایه، ئه‌ڵمانیا 26 په‌نابه‌ری دیپۆرتی ئه‌و وڵاته كرده‌وه
26 په‌نابه‌ری ئه‌فغانی كه مافی په‌نابه‌ریان له ئه‌ڵمانیا ڕه‌ت كرابوو، به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕاسته‌وخۆ هه‌مووانی دیپۆرتی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان كرده‌وه.
به پێی ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستان، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا 26 په‌نابه‌ری ئه‌فغانی كه داوای مافی په‌نابه‌ریان كردبوو و داواكه‌شیان ڕه‌ت كرابوو، دوێنێ نیوه‌ڕۆ به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕاسته‌وخۆ له ئه‌ڵمانیا دیپۆرتی كابول كرانه‌وه.
ئه‌مه 36مین فرۆكه‌یه له ساڵی 2016ه‌وه كه په‌نابه‌ری ئه‌فغانی له ئه‌ڵمانیا دیپۆرت ده‌كرێته‌وه. له‌و ساڵه‌دا تا ئێستا 989 ئه‌فغانی دیپۆرت كراونه‌ته‌وه.
ئۆپزسیۆنی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و چه‌ند ڕێكخراوێك، دژی ئه‌م كاره‌ی ئه‌ڵمانیان و ده‌ڵێن كه هێشتا گرژی و ئاڵۆزی له‌و وڵاته هه‌یه و شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه نێوان تاڵیبان و حكومه‌ت، هه‌روه‌ها جموجۆڵی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌فغانستان ئێستاش به‌رده‌وامه…
له هه‌مان كاتدا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن كه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی به‌رده‌وام له وڵاتی ئه‌فغانستان، ئه‌گه‌ری هه‌یه 18 ملیۆن هاوڵاتی ئه‌فغانی پێویستیان به هاوكاری مرۆیی بێت.