حکومەتی ئوسترالیا لەپلانی دایە بۆچوار ساڵی داهاتوو ساڵانە(160)هەزار پەنابەر وەربگرێت ،کەڕوو لەم وڵاتەدا دەکەن.
ماڵپەڕی ئێس بی ئێسی ئوستڕاڵی بڵاویکردەوە”له‌سه‌روبه‌ندی دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا، حكومه‌تی هاوپه‌یمانیی ئوسترالیا پلانی بودجه‌ی ساڵی 2019 ی ڕاگه‌یاند كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی تایبه‌ت به پرسی كۆچبه‌ران و ڤیزای ئوسترالیای له‌خۆگرتوه.
ماڵپەڕەکە ڕونیشیکردۆتەوە :به‌گوێره‌ی پلانێک ، حكومه‌تی ئوسترالیا به‌نیازه ساڵانه و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتو 160 هه‌زار كۆچبه‌ر وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر ژماره‌ی كۆچبه‌رانی وه‌رگیراو ساڵانه 190 هه‌زار كۆچبه‌ر بوه“.
هاکات پشكی شێری ئه‌و ژماره‌یه بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌یه كه به كۆچبه‌ری شاره‌زا ناسراون و توانای پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لی كارانه‌یان هه‌یه كه ئوسترالیا بۆ كۆچبه‌رانی بیانی ڕایگه‌یاندوه و به‌شه‌كه‌ی تریشی ته‌رخانكراوه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی خێزان و منداڵان.
پلانی ساڵانه‌ی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوسترالیاوه له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنه‌وه له‌لایه‌ن كۆچبه‌رانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و كۆچبه‌رانی نایاسایی ناتوانن سودمه‌ندی ئه‌م پڕۆگرامه بن چونكه ئوسترالیا له‌ئێستادا به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی گرتن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هه‌ر كۆچبه‌رێك یان په‌نابه‌رێك كه بیه‌وێت به قاچاخ و به به‌له‌م ڕو له ئوسترالیا بكات.