په‌نابه‌ران

ئۆتۆمبیلێك به‌ 10 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه‌ له‌ سه‌ر سنوری یۆنان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو

ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێك به‌ 10 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه‌ له‌ شاری ئه‌لێكساندروپۆلی له‌ باكوری یۆنان تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆ بوو

 

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 12:00 له‌ شاری ئالێكساندروپۆلی له‌ سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا، ئۆتۆمبیلێك به‌ 10 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه‌ به‌هۆی تیژڕەوی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌ سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا كۆچبه‌ره‌كانی بار كردبوو تاكو بیانگه‌یه‌نێته‌ شاری ساڵۆنیك. له‌ ڕێگاكه‌دا، سورعه‌تی ئۆتۆمبیله‌كه‌ زۆر بوو، هه‌ر بۆیه‌ پۆلیسی سه‌ر سنوری یۆنان گومانیان له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ كرد و  دوایان كه‌وتن.

شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ سورعه‌تی زۆر زیادت كرد تاكو پۆلیس ده‌ستگیریان نه‌كات به‌ڵام له‌ سه‌ر ئۆتۆبانی شاری ئالێكساندروپۆلی، شۆفێره‌كه‌ كۆنترۆڵی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌ ده‌ستدا و تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون.

له‌  ڕووداوه‌كه‌دا به‌شێك له‌ كۆچبه‌ره‌كان بریندار بوون كه‌ یه‌كێكیان منداڵی ته‌مه‌ن 5 ساڵانه‌.

بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر، وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به‌ به‌رپرسی پۆلیسی ئالێكساندروپۆلی، له‌ وه‌ڵامدا تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزیان ڕاگه‌یاند، 11 كه‌س تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆ بوون كه‌ یه‌كێكیان شۆفێره‌كه‌یه‌ و 10 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ گه‌ڵدا بوو. سورعه‌تۆ ئۆتۆمبیله‌كه‌ زۆر بوو، هه‌ر بۆیه‌ پۆلیسی ئالێكساندروپۆلی دوایان كه‌وتن به‌ڵام ئه‌وان ڕانه‌وه‌ستان و له‌ سه‌ر ئۆتۆبان شۆفێره‌كه‌ كۆنترۆڵی له‌ ده‌ستدا و تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون. هه‌مووان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئالێكساندروپۆلی كران، ته‌نها 2 كه‌س به‌ بریندار بوون، ئه‌وانی دیكه‌ ته‌ندروستیان جێگیره‌ و هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button