په‌نابه‌رانگشتی

ئۆتۆمبێلێك بە 20 كۆچبەرەوە توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوو

كاتژمێر 20:50 شەوی هەینی لەسەر ئۆتۆبانی شاری ساڵۆنیك ئۆتۆمبێلێك لە جۆری فان بە 20 پەنابەرەوە توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی بار هەڵگر،
تا ئێستا 19 بریندار هەیە و یەكێكیشان گیانی لەدەست داوە بەپێی زانیاریەكان كە تایبەت دەستی ماڵپەڕی پشتی نیوز كەوتون، ڕوداوەكە لەسەر ئۆتۆبانی شاری كەفاڵە و ساڵۆنیك ڕوی دا.
ئەم فانە لەسەر سنوری یۆنان و توركیا 20 كۆچبەری باركردبوو بە مەبەستی ئەوەی بیانگەیەنەتە شاری ساڵۆنیك لەسەر بە شێوەیەكی خێرای 12 ئامبوڵانس و 2 ئۆتۆمبێلی ئاگر كوژێنەوە و چەن ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی هاتوچۆگەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە بۆ ئەوەی هاوكاری زیانلێكەوتوەكان بكەن،
بە پێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی ساڵۆنیك لە كاتی ڕزگاركردنی پەنابەرەكان پەنابەرێكی گەنج گیانی لەدەست دابوو،
14 بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری ساڵۆنیك كراون و لە نێویشیاندا 2 منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ كە یەكێكیان توشی ئازاری دەماخ بووە هەروەها 5 نەفەری دیكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت كراون ..

دوای پەیوەندی كردنی تیمی پشتی نیوز بە پۆلیسی هاتوچۆی شاری ساڵۆنیك پێی ڕاگەیاندین كە ئۆتۆمبێلە فانەكە بۆ ماوەی چەن خولەكێك پێش ڕوداوەكە پۆلیس با دوایەوە بوو ێغئاگاداری كردبۆوە بۆستی بەڵام نەوەستابوو خێرای ئۆتۆمبێلەكەی زیاد كردبوو لە ئاكامدا كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی لە دەست داو چوە سایدی بەرامبەر توشی پێكدادانێكی سەخت بوو .

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button