جیهانخورهه لاتی ناوه راست

ئیتاڵیا به‌ نیازه‌ 500.000 په‌نابه‌ر دیپۆرت بكاته‌وه‌

ماتێۆ سه‌لڤینی (Matteo Salvini) وه‌زیری ناوخۆی نوێی حكومه‌تی ئیتاڵیا و سه‌رۆكی حیزبی لێگا (Lega), له‌ كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ ده‌نگده‌رانی خۆی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت و ببم به‌ سه‌رۆ وه‌زیران یاخوت رۆڵم هه‌بێت له‌ ناو حكومه‌تدا، ئه‌وه‌ به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م، كه‌ 500.000 په‌نابه‌ری نایاسایی له‌ وولاتی ئیتاڵیا دیپۆرت بكه‌مه‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی ولاتی خۆیان بكه‌مه‌وه‌

سالڤینی، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا كه‌ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی وه‌ر گرت، پلان و پرۆژه‌ی سیاسی خۆی و حیزبه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و به‌ڵێنی به‌ ئیتاڵیه‌كاندا كه‌ ژماره‌ی زۆر دامه‌زرێنێت له‌ دامو ده‌سگاكانی حكومه‌تی ئیتاڵیا.

له‌ هه‌مان كاتدا دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی ئیتاڵیا، سالڤینی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی په‌نابه‌ره‌ نایاسه‌كانه‌ كه‌ له‌ ئیتاڵیا ده‌ژین و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌بێت په‌نابه‌ره‌ خراپه‌كان بڕۆنه‌وه‌ ماڵی خۆیان و چی تر له‌ ئیتاڵیا نه‌مێنن.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی حیزبی لێگادا، ساڵڤینی به‌ په‌نابه‌رانی گوتوه‌: بارگه‌تان بپێچنه‌وه‌ و ئیتاڵیا جێ بهێڵن…

هه‌روه‌ها گوتیشی: درگای ئیتاڵیا كراوه‌یه‌ بۆ مرۆڤه‌ باشه‌كان، به‌ڵام بلیتێكی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌درێته‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ خراپانه‌ كه‌ به‌ نا یاسایی له‌ ئیتاڵیا ده‌ژین و واش ده‌زانن ئێمه‌ هاوكاری و پاڵپشتیان ده‌كه‌ین

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button