
حكومه‌تی ئیتاڵیا بڕیاریدا مۆڵه‌تی كار كردن و مافی په‌نابه‌رێتی بدات به زیاتر له 500.000 كۆچبه‌ری نایاسایی كه له‌و وڵاته‌دا نشته‌جێن به مه‌به‌ستی كار كردنیان له بواری كشتوكاڵ و خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیه به‌ساڵاچووه‌كان له دۆخی كۆرۆرنادا
به پێی ئه‌و یاسایه نوێیه‌ی كه له په‌رله‌مانی ئیتاڵیا په‌سه‌ند كرا و له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز ئاماژه‌مان پێدا https://bit.ly/2yPv3u3، له ئێستادا په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران ده‌توانن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن و مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرن و به یاساییش كار بكه‌ن. هه‌روه‌ها یاساكه ده‌ڵێت، ئه‌و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه‌ی تا 8/03/2020 ڕوویان له ئیتاڵیا كردووه، ده‌توانن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن و مافی په‌نابه‌ری ڕاسته‌وخۆ وه‌ر بگرن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، جوسێپێ كۆنتێ له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ هه‌موو وه‌زیره‌كانی ئه‌و وڵاته، ڕایگه‌یاند:
ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵێكی جدیمان دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌و بڕیاره، له كاتێكدا وڵاته‌كه‌مان تووشی دۆخێكی دژوار بووه.
زیاتر له دوو مانگ ده‌بێت، ڕاگرتنی هاتووچۆ له ئیتاڵیا كۆتایی نه‌هاتووه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێشتا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه، جوتیارێكی زۆر له كاره‌كانی خۆیاندا نه‌ماون و ئیتاڵیاش پێویستی به وه‌به‌رهێنانی كوشتوكاڵه چونكه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه، خۆراك له‌و وڵاته‌دا كه‌م بكرێته‌وه. هه‌ر بۆیه پێشنیاری ئه‌وه كراوه، كه كه‌رتی كوشتوكاڵ پشت به 500.000 كۆچبه‌ری نایاسایی ببه‌ستێت تاكو ئه‌و كه‌رته زیانی گه‌وره‌ی پێنه‌گات.
وه‌زیری باشوری ئیتاڵیا، پێپێ پرۆڤێنزانۆ (Peppe Provenzano) ڕایگه‌یاند:
خواردنه‌كانی ماڵه‌كانمان له جوتیاره‌كانمانه‌وه بۆ دێت، ئێستاش پێویسته مافی ئه‌وه بده‌ین به‌و كۆچبه‌رانه‌ی نایاسایین و ده‌یانه‌وێت وه‌ك جوتیار له وڵاته‌كه‌ماندا كار بكه‌ن.
ئه‌م بڕیاره كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه په‌سه‌ند كرا، پێشنیاری وه‌زیری كوشتوكاڵی ئیتاڵیا بوو (تێرێزا بێلانۆڤا) وه‌ك پشتگیریه‌ك بۆ كه‌رتی كوشتوكاڵی و كۆمپانیاكان و بازاڕه‌كانی ئیتاڵیا كه به‌هۆی كۆرۆنا، زیانێكی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News